چەتەگەرای مۆرانەی دەسەڵات و کۆمەلگا

لەلایەن ستاندار Posted on 451 جار بینراوە

ڕێناس حمدأمین

چەمکی چەتەگەرای زاراوەیەکە خۆی پێناسەی خۆی دەکات مێژوویەکی کورتە خزاوەتە فرھەنگی سیاسی حزب و گروپ و ھێزی سیاسی و تاقم و کەسەکانی سەر گۆرەپانی دەسڵات بەرێوەبەرانی ناو ولات و کۆمەلگا. ئەگەر زیاتر لە باڵای ئەم چەمکە بروانین و لە ڕەگ و ڕیشەی وردبینەوە، ئەوە ئەو دوو چەمکە بەرەی ناچوونێک لە ئەخڵاقیاتی ژێرخانی چینایەتی تاکو گروپ دابەشدەبێت بەوەی بەرەی یەکەمیان. بەرەیکە بەخۆرسکی میراتگری چەمکەی چەتەگەرای مێژووی قۆناغەکانی گۆرانی کۆمەڵایەتی کۆمەلگا لەقۆناغێک لەقۆناغەکانیدا توندلە باوەشی گرتوە ئەوەش لە ڕێگای ئابووری و کۆمەڵایەتی بەردەستبوونی ھۆکارەکانی چەوسانەوەی چینایەتی کەخۆی لە مەودا فراوانەکانی مڵکداریەتیدا دەبینێتەوە. زۆربەی ئەوانەی دەچنە ئەم خانەیەوە کەلەڕووی نەتەوایەتیەوە بێ ئینتیماو لەڕووی چینایەتیشەوە زاڵم و مشەخۆرە ھەڵگری تێزی(ئەوەی خۆم بۆخۆم ھی تۆش دەخۆم) زۆر بەداخەوە دەسەڵاتی کوردی ئەم سەرزەمینە لەبارەیە بۆ رسکان و پەرەسەندنەکانی ئەم چەمکە کە ئەمەش کارەساتێکی ئەو تۆیە بەجۆرێک زەرەرمەندی یەکەم تێیدا دەسەڵاتە لە دیدگاکانی دادگەری و دابڕانێکیشە بە ڕووی کۆمەلگاوە. ھەرچی بەرەی دووەمیانە ئەوانەن کە لەسەروەختی خەباتی شاخ بە درێژای بزاووتە یەک لە دوای یەکەکانەوە بەھەماھەنگی ھێزە کۆمەڵایەتی و شۆرشگێرو زەحمەتکێشەکانی نەتەوەکەمان دەوری مێژووی خۆیان گێراوە بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانیە ئەمرۆ لەمیانەی پیادەکردنی سیاسەتیکی ناعەقڵانی و ھزری پاوانخوازانەوە ئەم سەروەریانە ژێرپێ دەخات و دەیانگۆرێتەوە بە کۆمەلێ ئیمتیازی نابەجێ و ناشەرعی ئەوتۆ کەھێندەیتر کۆمەلگا نامۆ دەکات و ئاراستەکانی دەسڵاتیش دەگۆرێت و ناشیرینی دەکات لە ڕوانگای تاک بە تاکی کۆمەلگا بەجۆرێک دیدی کۆمەلگا دەبێتە ئەو دێوەزمەیە کە بینە قاقای دەگرێت بەشێنەیی دەیخنکێنێ ھەردووک بەرەکەش بەتێکرا بەسەریەکەوە فەزایەک وەڕێدەخەن بەوەی دەسەڵاتی کوردی لە سەرێکەوە بەرەو دەسەڵاتە شمولیەکانی ووڵاتانی دەوروبەر دەبات بەسەرێکیشەوە دەسەڵات بەرەو ئاقارێک ئاراستە دەکات کە کۆی پرۆسەی سیاسی وپرسی ئیدارەو حکومەتکردن بەرەو حوکمی پۆلیسی میلیتاریزمی ڕوت و بەدەوری حوکمی مافیا خوازی و حوکمی ژەناڕەڵە ڕەزا قوڕسەکان دەبات. ئەگەر بێتو ھەردووک بەرە بەسەرێکیشەوە لەیەک خانە وەخوێنین دەبنە بەرەێکی بەھێز لەبەرامبەر ھێزی شەکەت و لاوازی کۆمەلگا بەشێک لەو کارەکتەرانەی ناوخودی دەسەلات بەتاک و گروپ ئایدۆلۆژیای سیاسیەوە کەجێگای ئومێدن ئەوا بەراوردێکی لێدەردەچێ کەزۆر بەڕوونی ھەستی پێدەکرێت خەسڵەتەکانی دەناسرێنەوە بەوەی بەرەی یەکەمیان باڵادەست و خاوەن دەسەڵاتە و توێژێکی بەرەو حازرخۆری وبەرسێبەروبۆ ھەمیشە پاوانخوازە لەڕووی کۆمەڵەیەتیشەوە قسە قەڵەو و بێمنت و قسە لوسە لەرووی ئابووریشەوە لێوان لێو لە ڕەفاھیتە و خۆشگوزەرانیە بۆ بازرگان وخاوەن کۆمپانیاو بازاری ھاوچەرخ و چی وچی تر بەجۆرێک لەھەموو کۆنتراکتێکی وابەستە بەستراکتۆری دامەزراوە ئابووریەکان سەھمی ھەیە لەمەوە دەگەینە ئەم قەناعەتەی کاتێک مافیاگەری دەگاتە ئاستێک لە فۆرمیکی قێزەوندا خۆی وێنا دەکات لەناو کایەگەرمەکانی دەسەڵات و کۆمەلگادا دەبێتە ئەو بارگرانیەی سەر کۆمەلگا کە تاکو درەنگانێک پی گیرۆدە و ھەڵوەدا دەبین. چارەسەریشی ئەگەر مەحاڵ نەبێت ئەوا زۆر بەگران لەسەر کۆمەلگا و خودی دەسەڵاتیش دەکەوێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.