ستاندەر
ئەمرۆ دووشەممە حەیدەر ئەلعەزاری باڵوێزی عێراق لە روسیا ئاشكرای كرد كە عیراق خۆی دانوستان دەكات لەگەڵ حكومەتی روسی سەبارەت بە گرێبەستە نەوتیەكانی حكومەتی هەرێم لەگەڵ كۆمپانیای روسنەفت.
ناوبراو رایگەیاند: پەیوەندیەكانی عێراق لەگەڵ روسیا بەهێزەو بەم نزیكانە كۆبونەوەكان لە رێگای بەغداوە سازدەكرێن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان؛ چونكە هەر گرێبەستێك پێویستە لەرێگای وەزارەتی نەوتی عێراقیەوە واژوو بكرێت.