دیوی دووەمی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ حەیدەر عەبادی

لەلایەن ستاندار Posted on 460 جار بینراوە

ستاندەر: کامەران خدر

دوێنێ سەرۆک وەزیرانی ھەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوویەوە، میدیاکانی پارتی ئـەوەیان بڵاو کردەوە کەوا ناوەرۆکی سەردانەکەی بارزانی بۆ بەغدا بریتیی بووە لەپرسی کردنەوەی رێگای نێوان ھەولێر-کەرکوک و دھۆک-موسڵ، لەلێدوانێکیشدا بارزانی خۆی ئـاماژەی بەوەدابوو، بەڵام بەپێی ئـەوزانیاریانەی دەستمان کەوتون لەسەرچاوەیەک، ناوەرۆکی کۆبوونەوەکە شتێکی تربووە چونکە بابەتی کردنەوەی رێگا بابەتێکی ئـەمنییە و پەیوەندی بەلیژنەی ئـەمنی ھەردوولاوە ھەیە، بۆیە بەپێی زانیارییەکان بەشێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە پەیوەندی بەداوایەکی دادگای فیدڕاڵیەوە ھەبووە کەبریارە رۆژی ١٤/٨واتە مانگی داھاتوو ئـەنجام بدرێت لەسەر پرسی فرۆشتنی نەوتی ھەرێم بەشێوەی سەربەخۆ، ئـەم داوایەی دادگای فیدراڵی دوای ئـەوە دێت کە وەزیری نەوتی عیراق ( ھادی لعێبی) داوایەک لە دژی ( ئاشتی ھەورامی) وەزیری سامانە سروشتیەکانی ھەریم.. لەنایاسایی بوون ونادەستوری بوونی پرۆسەی دەرھێناو فرۆشتن و گربەستەکان پێشکەش بە دادگای فیدرالی دەکات.

جادواتر ڕۆژی ٦/٢٧ مانگی ڕابردوو ئەو دادگایە، بۆ تانەدان لەو داوایەی وەزیری نەوتی عیراق دانیشتنێکی بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو داوایە بەڕێوەبرد، بەڵام داواکەی پێ یەکلای نەبوویەوە.

بۆیە دادگا ئەم دانیشتەی دواخست (تەئجیل )کرد( بۆ رۆژی ٢٠١٨/٨/١٤)بەڵام بەو مەرجەی ئەمجارەیان دەبێت لەلایەنی عیراق ( سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی و وەزیری نەوت، لەلایەن ھەرێمیش ( سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، ەوەزیری دارایی و وەزیری سامانە سروشتیەکان) چ جۆیان یا نوێنەریان ئامادەی دانیشتنەکە بن، بۆیە لەئـێستاداپارتی و یەکێتی ترسێکی زۆریان لەئـەنجامی یەکلای کردنەوەی ئـەم کەیسەھەیە، ترسەکە بەرپرسانی باڵای ھەردوو لای ھێناوەتە سەرخەت، بەتایبەت نێچیرڤان بارزانی چونکە ناوبراویەکێک بوو لەوکەسانەی کەسیاسەتی فرۆشتنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ دامەزراند.

لەدوای کۆتای ھاتنی کۆبوونەوەکە نێچیرڤان بارزانی ئـەوەی راگەیاند کەوا ئـەوان ڤیتۆیان لەسەر کەس نیە! ئـەم لێدوانەی بارزانی ئـەوەی لێ دەخوێندرێتەوە کەوا لەئـێستادا پارتی و یەکێتی وەک دووھاوپەیمان کە لەدوای ھەڵبژاردنی ١٢ی ئـایارەوە تاوەکو ئـێستا نزیک پێنج جار سەردانی بەغدایان کردووە، زۆریان پەلەیە لەپێکھێنانی حوکمەتی داھاتووی عێراق وە ئـامادەشن بچنە ناوھەر ھاوپەیمانیەتییەک کە بتوانێت حوکمەت تەشکیل بکات، لەم پێناوەشدا ئـامەدەی تەنازولیشن، ئـەم پەلەکردنەی پارتی و یەکێتی لەکاتێکدایە کەساڵی ڕابردوو ئـەم دووھێزەی دەسەڵاتی ھەرێم ریفراندۆمیان بۆ سەربەخۆی کوردستان ئـەنجامدا، وەزۆرجار سەرکردەکانی ئـەم دووحیزبە بەتایبەت سەرکردەکانی پارتی دیموکرات ئـاماژەیان بەوە دەدا کە دەیانەوێت لەگەڵ عێراق دوودراوسێی باش بن! کەچی ئـەمرۆ ئـەم دووھێزە بەھەمووشێوەیەک کاردەکەن بۆ گەیشتنەوە بەبەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.