موقتەدا سەدر مەرجەکانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئاییندە ئاشکرا کرد

لەلایەن ستاندار Posted on 416 جار بینراوە

ستاندەر
موقتەدا سەدر کە ھاوپەیمانیەتیەکەی کە لەژێر ناوی سائیرونە براوەی یەکەمی ھەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایاری رابردوو ڕایگەیاند پێویستە سەرۆک وەزیرانی ئاییندەی عێراق نەچێتە ژێر فشاری لایەنە دەرەکیەکان.

جەختیشیکردووەتەوە، ھەرسێ پۆستی سەرۆکوەزیران و سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پەرلەمان، بەپێی پشک پشکێنە پڕناکرێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی شارەزایی، دلێری و ئازایەتیی کەسەکان بۆ ئەو سێ پۆستە دەستنیشان دەکرێن.

جێ ی باسە لە مەرجەکانیدا کە سەدر لەژێرناوی (میساقی نیشتمانی) ـدا بڵاویکردوونەتەوە، رێکارەکانی ھاوپەیمانێتییەکان بۆ پێکھێنانی حکومەت دەستنیشان کراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.