دواین زانیاری لەبارەی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دیبەگە

لەلایەن ستاندار Posted on 339 جار بینراوە

ستاندەر
تاکو ئێستا شەش لە خۆپیشاندەرانی رۆژی دووشەممەی رابردوو کە بۆ داواکردنی دامەزراندن لە کارگەی چیمەنتۆی ناوچەکە رێگایان گرتبوو ئازاد نەکراون.

گۆڕان دیبەگەیی پارێزەری دەستگیرکراوانی ناحیەی دیبەگەی نزیک ھەولێر رایدەگەیەنێت، سێ لە دەستیگرکراوانی خۆپیشاندانەکەی دیبەگە ئازادکراون، بەڵام شەش ھاووڵاتی دیکە ھێشتا لە زینداندان و ئازاد نەکراون، دەشڵێت “سەرجەم ھاووڵاتیان بە نایاسایی دەستگیرکراون”.

ناوبراو بۆ دوارۆژ وتیشی””سەرجەم دستگیرکراوەکان بە نایاسایی و بەبێ بریاری دادوەر بەڵکو بەبریاری سیاسی و حزبی دەستگیرکراون، چونکە بەرپرسان باس لەوە دەکەن کە بەبڕیاری دادوەری ئیشکگر و ئەو ھاووڵاتیانە بەشێوەیەکی رەشبگیرانە دەستگیرکراون، لەکاتێکدا ناحیەی دیبەگە دادگای لێ نییە”.”

رۆژی دووشەممە ٣٠ی تەمموز، دانیشتووانی گوندی عاڵای سەر بەناحیەی دیبەگە لە دژی بێکاری خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا و رێگەی نێوان کارگەی چیمەنتۆی کار و چەند گوندێکیان داخست، ھەمان رۆژ نۆ ھاووڵاتی گوندەکە دەستگیرکران و دوێنێش سێ ھاووڵاتیان ئازادکران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.