پۆستێكی باڵای عێراق ململانێ دەخاتە نێوان پارتی ویەكێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 300 جار بینراوە
ستاندەر
لەسەر پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق، پارتی ویەكێتی ململانێیەكی سەرسەختیان هەیە بۆ وەرگتنی ئەم پۆستە. سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەمیانی دیدارێكی لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ جەختیكردەوە كە پۆستی سەرۆك كۆماری داهاتووی عێراق بۆ یەكێتیی یەكلا بۆتەوەو ئەو پرسە پێویستە بە موناقەشە نییە.
لەهەمان كاتدا، ئـەندامێکی سەرکردایەتی پارتی بەناوی “ئـاراس حەسۆ میرخان” ڕایگەیاندووە: پۆستی سەرۆک کۆمار کە پشکی کوردە بۆ لایەنێکی دیاری کراو یەکلای نەبۆتەوە.
چاودێرانی سیاسیش پێیان وایە ئەو ململانێە لەسەر پۆستێكی دەوڵەتی عێراقدا لەو كاتەدێت كە هەرودوو حزبی دەسەوڵات لەساڵی رابردوو ریفرادندۆمێكی شكستخواردویان بەرێوەبرد بۆ سەربەخۆیی كوردستان ودەرچوون لە دەوڵەتی عێراقی.
هەروەها چاودێران پێیان وایە یەکلای کردنەوەی ئـەم پۆستە لەنێوان پارتی و یەکێتیدا ئـەستەمە، چونکە ئـەگەر پێشتر بەپێی رێکەوتنی نێوانیان پۆستی سەرۆکی ھەرێم بۆ پارتی و سەرۆک کۆمار بۆ یەکێتی بووبێت لەئـێستادا پۆستی سەرۆکایەتی ھەرێم بەھۆکاری ھەڵپەساردنی یاسای سەرۆکایەتییەوە نەماوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.