ڕەھەندی مێژووی پەراوێزخستن

لەلایەن ستاندار Posted on 542 جار بینراوە

ڕێناس حمدامین

پەراوێزخستن و نەخوێندنەوی بەرامبەر لەناو کەناڵەکانی دەسەڵات و خودی کۆمەڵگا ڕەھەنێکی مێژووکردی ھەیە بەشێنەیی گەشەی کردو لەناو عەقڵیەتی حزب و ڕێخراوەکان و تاک و گروپ و خێزان جێگیر بوو. ئەم پەراوێزخستنە لە دووتوێی دەبەنگی یان نەزانی ئەوەش لەکۆمەلگادا یان لە کایەی سیاسی ھەستی پێدەکرێت. ئەوەش لەبنەڕەت سەرێکی دەچێتەوە سەر کۆمەلگا یان تاک خۆی یان بێ سەروبەرەی دوونیای سیاسی ئێمە بەدەرلەکۆمەڵگا، چونکە ئێمە بەدەر لەکۆمەلگادا پڕاو پڕ لە ئیشکاڵیاتی گەورەین. بەجۆرێک زۆربەی سنورەکان تێدەپەرێنین و دەسەڵات بەدریژای مێژوو ھەولی ئەوەی داوە ئەوانەی دەوروپشتی خۆی بەکەم بزانێت. لەڕووی مرۆڤیشدا ھەلومەرجی بابەتی و زاتی لەناو کۆمەلگادا لە کردە خۆویست و خۆنەویستەکانی دەسەڵات لێکەوتی خراپ بە جیدەھێلێت. ھەربۆیەشە لە چاوی دەسەڵات کۆمەلگا بە مێگەل دەبینن. بۆ تێنەگەیشتی تاکەکانی کۆمەلگاش سەرقاڵ کردنیانە بە بەسەرەتایترین خزمەتگوزاریەکانی وەک (کارەباو ئاو و ڕێگاوبان و موچەکەی)بەستنەوەی ژیان بە لوولەی چەکەکانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.