ئەمریکا ناوی کەسایەتیەکی شیعە بۆ سەرۆک وەزیران و کوردێکیش بۆ سەرۆک کۆمار ئاشکرادەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 517 جار بینراوە

ستاندەر
بەگوێرەی ھەواڵێکی شەرقولئەوسەت ئەمریکا بە لایەنە عێراقیەکانی ڕاگەیاندووە کە لەو قۆناغە ئەوان حەیدەر عەبادی بە گونجاوترین کەس بۆ سەرۆک وەزیران دەزانن، ھاوکات رۆژنامەکە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەمریکا ھۆشداری داوە لە پێشنیار کردنی ھەر کەسێکی تر نا قبوڵکراو بەلای ئەوان و، رایگەیاندوە ئەگەری ئەوە ھەیە ئەوان کەسەکە بخەنە ژێر سزا.

لەلایەکی تر بەگوێرەی ھەندێ سەرچاوەی تر ئەمریکا بۆ سەرۆک کۆماری لەنێو کورد د.بەرھەم ساڵح بەگونجاوترین کەس دەزانێ و، لە سەردانی دوێنێشی مەکگۆرک دوو کەسایەتی کوردی بینیوە ئەوانیش بارزانی و بەرھەم ساڵح بوونە.

ھاوکات ئارێز عەبدولڵا پەرلەمانتاری یەکێتی لە بەغدا رایگەیاندوە مەرجی کاندیدکردنی بەرھەم ساڵح بۆ سەرۆک کۆماری ئەوەیە پێویستە بگەڕێتەوە ناو یەکێتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.