دوای چوار ساڵ لە کارەساتەکەی شەنگال لیژنەکەی سەرۆکی هەرێمی ئەوسا بۆ لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بێ ئەنجامە

لەلایەن ستاندار Posted on 338 جار بینراوە

ستاندەر

دوای ئەو کارەساتەی گروپی تیرۆرستی داعش بەر لە چوار ساڵ بەسەر شەنگالا هێنای لەلایەن سەرۆکی هەرێمی ئەوسا و وەزارەتی پێشمەرگە لیژنەیەک پێکهات بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو فەرماندە سەربازیانەی هێزی پێشمەرگە کە شەنگال یان بەبێ بەرگری بەجێهێشت و بەوهۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆری چەک و ئەسلیحە کەوتە دەست ئەو گروپە تیرۆرستییەو ئەو کارەساتەی شەنگالی لێکەوتەوە.

جێگای باسە تاوەکو ئێستا ئەو لێژنەیە هیچ ئەنجامێکی نەبووە ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئامادەنەبوونی زۆرینەی ئەو فەرماندە سەربازیانەی هێزی پێشمەرگە لەبەردەم لێژنەکە و دادگا.

لەلایەکی ترەوە ڕاپۆرتی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا و هەندێ ڕاپۆرتی نێودەوڵەتی تر باسیان لەوەکردووە کە هێزی پێشمەرگە بەبێ هیچ جۆرە بەرگریەک شەنگال و ئەو ناوچانەی چۆڵکردووە. باس لەوەش کراوە ئەوانەی بەرگریان لەو ناوچەیە کرد تەنها هەندێ مەفرەزەی هێزەکانی یەپەژەی ڕۆژئاوا بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.