هەوڵێکی ئەمریکاو ئێران بۆ نزیککردنەوەی دکتۆر بەرهەم لەیەکێتی شکستی هێنا

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

ستاندەر

بەمەبەستی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لەلایەن “دکتۆر بەرهەم”ـەوە، نوێنەرانی ئەمریکاو ئێران لەگەڵ دکتۆر بەرهەم کۆبونەوە.

سەرچاوەیەکی باڵا بە ستاندەری ڕاگەیاند مەبەستی کۆبونەوەکە نزیککردنەوەی دکتۆر بەرهەم بووە لە یەکێتی بۆ ئەوەی لەوڕێگایەوە دکتۆر بەهەم پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق وەربگرێت، بەڵام سەرچاوەکە باسی لەوەکرد کەوا دکتۆر بەرهەم بەهەموو شێوەیەک ڕەتیکردۆتەوە لەپێناو پۆستی سەرۆک کۆمار دەست لەهاوپەیمانی هەڵبگرێت و بگەڕێتەوە ناو یەکێتی.

چاودێرێکیش پێی وایە پڕۆژەی ئەمریکا و ئێران بۆ حکومەتی داهاتووی عێراق وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقە لەلایەن “دکتۆر برهەم”ـەوە. بەڵام مەبەستی ئەو دوو وڵاتە بۆ نزیککردنەوەی دکتۆر بەرهەم لە یەکێتی جیاوازە. بەشێوەیەک مەبەستی ئەمریکا بۆ نزیککردنەوەی دکتۆر بەرهەم و یەکێتی چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆیەکانی یەکێتی نییە بەڵکو مەبەستی ئەمریکا تەنها وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمارەی عێراقە لەلایەن دکتۆر بەرهەم”ـەوە. پێی وایە ئەو کارە لەڕێگای نزیکبونەوەی دکتۆر بەرهەم دەبێت لە یەکێتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.