لە پەراوێزی گۆرینی ناوی مەکتەبی سەرۆک بە بارەگای بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 305 جار بینراوە

هەڵمەت غریب – مامۆستای زانکۆ

ماوەیەکە بەشێکی زۆر لە کادر و لایەنگرانی پارتی خۆشحالی خۆیان دەرئەبڕن بەوەی کە بارزانی ناوی مەکتەبی سەرۆکی نەهێشتووە کردویەتی بە بارەگای بارزانی، بەداخەوە بەشی هەرەزۆری ئەو کادرانە بریتین لە گەنجەکانی ناوپارتی ، بەبێ ئەوەی هەلوەستەیەک بکەن لەسەر ئەم گۆڕانە دراماتیکیەی کە بارزانی کردویەتی ، هیچ کادرێک تەنانەت چاودێرێکیش بە یەک دێریش لەسەر ئەم تراجعەی پارتی قسەی نەکرد، لێرەدائەمەوێ سەرنجێکی کورت لەم ڕووەوە بخەمە بەرچاوی ئەو گەنجانەی دڵیان بەم گۆڕانکاریە خۆشە، وە ئەوەش بخەمە ڕوو کە ئایا کاک مسعود دەسەڵاتی گۆرانکارەکی وای هەیە لە (حزب)!!دا بەبێ کۆنگرە؟ بەرلە هەرشتێک ( بارەگای بارزانی) ناوێک بوو تەنها لە سیاقێکی تاریخیدا و بۆ پیاوێکی تاریخی داتاشراوە نە زەمەن نە لەگەڵ کەسایەتی ئیستای بارزانی کوڕ دا ئەگونجێت ئەم ناوە ، ئەمە وێرایی ئەوەی ئیمە لە قۆناغی شۆرگێریدا نین تا بیر لەکارێکی وا بکرێتەوە بەڵکو ئێستای ئێمە بریتیە لە قۆناغی بەدامەزراوەیکردن هەرچەندە ئەگەر مزەیەفیش بێت، دواتر ئەگەر جەنابی بارزانی مەبەستی ئەوەیە ئیتر سەرۆک نیە و دەیەوێ لەڕۆتیناتی کاری سەرۆکایەتی دوربکەوێتەوە ئەبیت پەیرەوی ناوخۆی حزبەکەی بگۆرێک لە کۆنگرەیەکی گشتیدا واتە دەسەڵاتی هیج گۆرانکاریەکی جەوهەری لەهەیکەلیەتی حزبدا نیە بۆیە ئەم هەنگاوە هەرچەندە معنویش بێت جیگای رەخنەیە چونکە حزب دامەزراوەیەو بارزانیش سەرۆکی ئەو دامەزراوەیەیە، ئەگەر مبرری تری جەنابی کاک مسعودبۆ ئەم هەنگاوە گەرانەوەیە بۆ بەها جوانەکانی (کوردایەتی و شۆرش)!! ئەوە هەنگاوی گەورەتر وئاسانتر هەبوو بۆ ئەم کارە دەبوایە جەنابی کاک مسعود بیهاویژتایە، کە خۆی لە پاککردنەوەی حزب لەگەندەڵ و دزو شەوکوتەکاندا دەبینیتەوە کە بەبەرچاوی کاک مسعودەوە هەرجی بەهای جوانی حزب و شۆرش و کوردایەتی هەیە شێواندویانە، لە ئێستادا کاک مسعود پێویستی بە شۆ نیە بە قەد ئەوەی پیویستە دەستی لی هەڵماڵێت و ناوخۆی حزب رێک بخاتەوە.چونکە ئێستا هەم کاتی هەیە و هەم ئەتوانێت پشت بە کۆمەڵی کادری باشی حزبەکەی ببەستیت بۆ هەستانەو خۆ ئامادەکردن بۆ قۆناغێکی دژواری کاری پارتایەتی ، حزب ئەگەر نەتوانێک خۆی بە دامەزراوە بکات بانگەشەکانیشی بۆ بەدامەزراوەیی کردنی سیستەمی وڵات بێمانا ومایەپوچ ئەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.