چەندسەرنجێک لە سەر وتەکانی نێچیروان بارزانی

لەلایەن ستاندار Posted on 332 جار بینراوە

مەھدی کاوانی
بەڕێز نێچیروان بارزانی ، باری ئابووری کوردستانی بۆ دوو عەقبەی دابەش کرد .
عەقبەی یەکەم لە ساڵی ۲٠٠۳_ ۲٠۱٤
ئەو بەڕێزە وا بە پۆزەتیڤ باسی لەو عەقبەیە دەکرد کە دوور لە تەوەقوعات بووبێ و وەھاشی باس دەکرد کە ناوچەکەو عیراق و جیھانیش باسیان لەو پێشکەوتنانەی ھەرێم دەکرد .
بەندە نکولی لەوە ناکەم کە لەو عەقبەدا پێشکەوتن چێ نەبووبێ . جولەی ئابووری ھەستی پێ دەکرا ، گوزەرانی خەلکیش گەشەی پێوە دیار بوو بەڵام ئابووری کوردستان لەو سەردەمیشدا زیاتر ئابووری ئیستھلاکی بوو واتە لە سەرووی ۹٠٪ پشتی بە ھێنانی کەل و پەلی بیانیەوە دەبەست .
کەرتی کشت و کاڵ و پیشەسازی و ئاژەڵداری کەمتر ین بەشی بودجەی ھەرێمی بە بەر دەکەت . بە کورتی دەولەت زیاتر پشتی بەوەوە دەبەست کەمیزانی تجاری واتە بەراورد کردنی ھاوردەو ھاتنە ناوەوەی کەل و پەلەکان بە واریداتی نەوتەوە ببەستێتەوە (مەبەستم ۱۷٪ کەی بودجەی ھەرێم بوو کە وەفاتی کرد ) . ھی ئەو عەقبی زیاتر بە ئابووری ولاتانی کەنداو دەچوو ، نەک ھی سەنگافۆرەو تایلاندو کۆریای باشور . ھەتا بە ھی سوریاو ئەردەن و بگرە ئێران و تورکیاش نەدەچوو .
ئابووری ناسەکان پێمان دەڵێن بە ھەر ھۆکارێکەوە بێت قسەگەلیەکانیان زیاتر بۆ وڵاتانی دەرھێنەری نەوتە ، نابێ ھاتنە ناوەوەی کەل و پەلەکان تەنیا بە یەک دوو کەل و پەل تەوازون بکرێت . لە لایەکەوە ھەڵاوسان دروست دەبێ و نرخەکان بەرز دەبنەوەو بەھای پارەی ناوخۆ دادەبەزی ، لە لایەکی تروەو و لە ھەر دابەزین و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ، زیان بەو وڵاتانە دەگات . بۆیە باشترین ڕێگا بۆ ئەوەی پارەی نەوت بە قازانج بگەڕێتەوە ، دەبێ بەشێکی ھەرە فراوان لێی بگوازرێتەوە بۆ بەرھەمھم ھێنان . بە داخەوە ئەوە لە ھەرێم نەکرا .
پیلانی ئابووری ڕێک و پێک ، دەبوایە زۆرترین بودجە بۆ کەرتی کشت و کاڵ و ئاژەڵداری و پیشەسازی ، تەرخان کرابایە ، بەڵام بە داخەوە ئەو کەرتانە پشت گوێ خران .
بە قەناعەتی خۆم ئەگەر بھاتباو حکومەتی ھەرێم لە ساڵی ۲٠٠۳ بۆ ۲٠۱٤ واتە بە حیسابی ئابووری دەکاتە پلانی درێژ خایەن ، حیسابی بۆ بووژانەوەی ئابووری و بەھێزکردنی ژێر خانی ئابووری بکردبایە ، عەقبەی دووەمیش واتە پاش ۲٠۱٤ وە تا ئێستا بەو دژواریەی ئێستای لێ نەدەکەوتەوە .
ئەو سەردەمیش وەک سەرۆکی حکومەت باسی لێوە دەکات بەو فەترە زێڕینیە نەبوو . نا شەفافیەت بە ئاسۆیی و ستوونی باری بە سەر ھەموو بوارەکانی ژیانەوە بە تایبەتی لە کەرتی نەوت ھەبووە.
ئەمەریکیەکان و ئەو کاتی ھۆشداریان دایە ئەکسۆممۆبێلی ئەمەریکی کە ئێمە تەحەموولی زیانەکانتان ناکەین و دەیان گۆت ئەو گرتنە بەرە ڕێگایەی حکومەتی ھەرێم گرتوویەتی لە دۆزینەوەی نەوت و دەرھێنان و کردنی بە پارە ، زیاتر مەبەستیان لەوەوە بوو کە نابێت ئەو نەوتە تەسلیمی قەدەری تورکیا بکرێ ، لە ڕێگەیەوە باری خەلک و حکومەتی ھەرێم قورستر دەکات . دەنگ و باسەکانی ئەو کاتیش وەھا باسی لێوە دەکرا کە دەولەتی عیراق بە کوردستانیشەوە دووەم دەولەتی گەندەلی جیھانیە پاش زومیار .
عەقبەی دووەمیش کە وا باس دەکرێ حکومەتی عیراق بودجەی ھەرێمی بڕی ، ئەمەیان ڕاستە بەڵام ئەوە حکومەتی ھەرێمە نەوتی ھەرێم جیا دەکاتەوەو بە جیا دەیفرشێ . بە دەلیلی یەکێ لە ئاخاوتنەکامی بەڕێز نیچیروان بارزانی کە گۆتی بەغدا موفلیسەو پارەی نیە واتە ئێمە بۆ خۆمان نەوتی خۆمان دەفرۆشین .
جوان بەبیرمە ئەو کاتی حکومەتی ھەرێم دەیگۆت ئەگەر بۆ خۆمان نەوتی خۆمان بفرۆشین لە ناو کۆمپانیا بیانیەکان ئیعتیبارمان دەبی و لە سەربەخۆیی نزیکمان دەکاتەوە .
بەشی ھەرە زۆری ئابووری ناسان و لێکۆلەرەوە سیاسیەکان و بۆ ئەو کاتی ئەو رێگا گرتنە بەرەی حکومەتی ھەرێمیان لە دەرھێنان و ناردنە دەرەوە پێ ھەڵە بوو لەبەر ئەوەی نا کە بەڕێگای حکومەتەوە ئەو پڕۆسەیە بە ئەنجام باگەیەنین بەلکی لە بەر ناشەفافی و نەبوونی چاودێر بە سەر پڕۆسەکەوە بوو .
بۆ عەقبەی دووەمیش ڕاستە ھاتنە خوارەوەی نرخ و ئەو ھەموو شەھیدو بریندارە ، و لە ڕێگەیەوە ئەرکی حکومەتی ھەرێمی قورستر کرد بەڵام لێرەش ئەو ھاتنە خوارەوەی نرخ لە دەوروبەری ۸٠ دۆلار بۆ ۳٠ دۆلار کاری نێگەتیفی خۆی کرد بەڵام لێرەش ئەو ھاتنە خوارەوەیە ساڵلێکی نەبرد دووبارە نرخ بۆ ٥٠ دۆلار بۆ بەرمیلێک بەرز بۆوەو ئێستاکە ۷٠ دۆلارە .
ئاوارەکانیش بە پێچەوانەوە نەک ئەرک نەبوون بەلکو بە ھۆی ئەوانەوە جووللەیکی باش بە بزواندنی ئابووری ھەرێم کەوت . خۆ حکومەتی ھەرێم نەبوو کۆمەکی ئاوارەکانی دەکرد بەلکو حکومەتی ناوەند بوو و ئەوانیش ئەو کۆمەکانەیان لە کوردستان خەرج دەکرد .
نازانم کە سەرۆکی حکومەت دەڵێ گەشبینم بەوەی کە وەزعی خەلک لە جاران باشتر دەبیتەوە بە چ دەلیلێکەوە ئەو قسەیە دەکات . دەبوایە بەلای کەمێ کە ئەو گەشبینیەی باسی لێوە دەکات دەبا باسی لە ھەندێ ڕێو شوێنەکانی ئەو گەشبینیە بکردبایە .
لە سەروی ئەوانەوە ھەر ھەمووی ، سەرۆکی حکومەت بەبێ داتا ھاتە ناو باس و خواسەکان لە سەر مەسەلەیەکی ھەرە گرنگی ئابووری کە پەیوەندی ھەرە ھەستیاری بە گوزەرانی خەلکەوەیە .
ئەز ڕەشبین نیم کە ئەو حالەتە خراپە بە سەر ئابووری کوردستان ، ئەبەدی بێت . بەڵام ڕێو شوێنەکانی حکومەتی ھەرێم و ئێستاکە گرتووتیە بەر باری خەلکی ھەژار لە خراپیەوە بەرەو خراپتر دەبات . حکومەتی ھەریم دەیەوێ چاکسازی لە چینە نەدارەکان بکاو ئەوانی تریشی وەک خۆی ھێشتووتەوە . دەنا ئەمنتش دەرێم ئەگەر حکومەت سزای چینەکانی سەرەوە بە تایبەتی نوخبەی گەندالیش نەدا با بەلای کەمێ ھەوڵی ئەوە بدات پارەی نوخبەیەکی ھەرە کەم کە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن و بە گوێرەی قسەگەلی بیانیەکانو پارەکانیان بە سەدان ملیار دۆلارە . خۆ ئەگە چارەگی ئەو پارانە لە کوردستان وەبەربھێنرێ و پێیەوە نزیکی یەک ملیۆن ھەلی کاری لێ پەیدا دەبیت و پێیەوە ئەو عەقبەیەش بەرەو باشی دەڕۆینرێ .
کە دەڵێم ھەلی کار یانی کلیلەی چارەسەری ناڕێکی باری ئابووری کوردستانە .
ڕاستە حکومەت لە سەروبەری ۳٠ ملیار دۆلار قەرزارە بەڵام لە بەرامبەرەکەشی ، دە ئەوەندە پارە کەوتۆتە دەست چەند نوخبەیەکی دەسەلاتەوە . کاکە دە وەرن بە ھیمەت بێت یان بە قیمەت ھەندێ لەو پارانە لە بانقە بیانیەکان بگوازنەوە بۆ ھەرێم و باری وەبەر ھێنان کاخوان بە یەک دوو ساڵ ئەو وەزعە ئابووریە خراپەی ھەرێم بە باشی ناگۆڕدرێتەوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.