لیوایەکی وەزارەتی پێشمەرگە: ئاگامان لە زەرەر و زیانەکانی تەقینەوەی کۆگاکانی چەک نییە

لەلایەن ستاندار Posted on 289 جار بینراوە

ستاندەر

شەوی ڕابردوو لەگوندی کانی قڕژاڵەی نزیک هەولێر کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی تەقییەوە و تاوەکو ئێستاش زەرەرو زیانەکانی نەزانراوە.

لیوا قارەمان کەمال جێگری سەرۆکایەتی ئەڕکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە لەگفتوگۆیەکی لەگەڵ کەناڵی ڕوداوو کۆمەڵێک زانیاری ئاشکراکرد وتی “ئێمە ئاگامان لەسوتان و زەرەر و زیان و هۆکارەکانی تەقینەوەی ئەو کۆگایانە نییە”. ڕاشیگەیاند کە “ئەو کۆگایانە سەربە زێرەڤانی و یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ ن و هیچ هەماهەنگییەکیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە نییە”. ئەوە یەکەم جارە ئەفسەرێکی وەزارەتی پێشمەرگە دان بەو ڕاستیە دابنێت کە زێرەڤانی و یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ لەژێر فەرمانی وەزارەتی پێشمەرگە نین.

تەقینەوەکەی شەوی ڕابردوو لەکاتێکدایە لە ماوەی ڕابردوو چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان تەقیونەتەوە تاوەکو ئێستاش هۆکاری تەقینەوەکان دیار نییە. ئەو بێئاگاییەی وەزارەتی پێشمەرگە سەلمێنەری ئەوەیە کەوا دامەزراوەکانی بەرگری هەرێم هەماهەنگیەکی وایان لەنێوان نییە و لەفەوزایەکی گەورەدان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.