پۆستی سەرۆک کۆمار لەنێوان دکتۆر بەرھەم و دووئـاوەڵزاواکەی مام جەلال

لەلایەن ستاندار Posted on 390 جار بینراوە

 ستاندەر: کامەران خدر

بەدرێژای سێ ھەڵبژاردن ڕابردوو لەعێراقدا پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردبووە لەناوھێزە کوردییەکانیش پشکی یەکێتی نیشتمانی بووە، بەڵام لەئـێستادا رون نیە ئـەم پۆستەبۆ چ لایەنێکی کوردی دەبێت، پێشتر ھەردووحیزبی دەسەڵات کەپارتی و یەکێتین لەسەر بنەمای رێککەوتنامەی ستراتیجی نێوانیان پۆستەکانی ھەرێم و بەغدایان لەنێوان خۆیاندا یەکلای دەکردەوە، بەڵام دوای ریفراندۆم و لێکەوتەکانی ١٦ئـۆکتۆبەرەوە ھاوکێشە سیاسییەکان لەنێوان ئـەم دووھێزەدا گۆڕاون، ئـەم گۆڕانکارییەش بەتایبەتر دوای ھەڵپەساردنی سەرۆکایەتی ھەرێم بوو، چونکە پارتی لەبەرامبەر پۆستی سەرۆکی ھەرێم دەستبەرداری پۆستی سەرۆک کۆمار بوو بوو بۆ یەکێتی، بەڵام لەئـێستادا پارتی دەیەوێت لەسەر بنەمایەکی تر رێککەوتن لەگەڵ یەکێتیدا بکات، بنەمایەکەشی تاوەکو ئـەم دەقەیە نادیارە.

ئـەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی”محمد سابیری” کە ئـاوەڵ زاوای مام جەلالە وەک کاندیدی خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار دیاری کردووە، ئـەمە لەکاتێکدایە کەواباس لەوە دەکرێت “لەتیف رەشیدیش”کەناوبراویش ئـاوەڵزاوای مام جەلالە کاندیدی یەکێتی بێت بۆ ئـەم پۆستە، لەلایەکی تریش سەعدی ئـەحمەد پیرە رایگەیاندبوو: تاوەکو ئـێستا دیار نیە کێ دەبێتە تاکە کاندیدی یەکێتی، لەئـەگەری کاندید بوونی دووئـاوەڵزاواکەی تاڵەبانی وەک کاندیدی ئـەو حیزبە ئـەوا پارتی دیموکرات ڤیتۆی لەسەر ھەردوو کاندیدەکە ھەیە ئـەمەش بەپێی ھەواڵێکی پێگەی”معلومە”ی عێراقی کەئـاماژە بەوەدراوە پارتی دیموکرات ڤیتۆی لەسەر ئـاوەڵزاواکانی تاڵەبانی ھەیە، وە پێشتریش ئـاراس حەسۆ میرخان ئـەندامی سەرکردایەتی پارتیی دیموکرات ئـاماژەی بەوەدابوو کەوا پۆستی سەرۆک کۆمار بۆ ھیچ لایەنێک یەکلا نەبۆتەوە، بۆیە ئـەگەری بەھێز لەئـێستادا ئـەوەیە کە کەسێکی تر کاندیدی لایەنە کوردییەکان بێت بۆ ئـەم پۆستە مەرجیش نیە ئـەم کەسە ئـەندامی یەکێتی نیشتمانی بێت، بۆیە لەئـێستادا بەتایبەت دوای سەردانەکەی مەکگۆرک بۆ کوردستان ھاوکێشە کە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە، مەکگۆرک لەدیدارەکەی لەگەڵ مسعود بارزانیدا ئـاماژەی بەدووناو کردووە بۆ داھاتووی عێراق یەکیان عەبادییە بۆ سەرۆکی حوکمەت ئـەویتریشیان بەرھەم ساڵحە بۆ سەرۆکی کۆمارم، مەکگۆرک ئـەم دووناوەی وەک کاندیدی ئـەمریکا ناساندوون. لێرەدا ھەمووئـامانجەکەی ئـەمریکاکە بەجۆرێک لەجۆرەکان ئـامانجی پارتی دیموکراتیشە بریتییە لەکەمکردنەوەی ھەژمونی ئـێران بەسەر عێراق و ناوچەکەدا، بۆیە ئـەگەرێکی بەھێزەکەوا ئـەم پۆستە بۆ بەرھەم ساڵح یەکلای ببێتەوە، ئـەمەش بەایتفاق لەسەر کردنی لایەنەکان، بۆئـەومەبەستەش لایەنە کوردییەکان بەجۆرێک لەجۆرەکان تاوەکو ئـێستا ڤیتۆیان لەسەر بەرھەم ساڵح نەبووە تەنھا یەکێتی نەبێت، بۆیە ئـەگەرێکی بەھێزە دکتۆر بەرھەم براوەی پۆستی سەرۆک کۆمار بێت.

 

Capture

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.