بەغدا بڕیارێکی ترسناک لەبارەی کەرکوک بەسەر ھەرێم دەسەپێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 321 جار بینراوە

ستاندەر

ڕاکان جبوری پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک ڕایگەیاند لەگەڵ ھەرێمی کوردستان گەیشتونەتە رێکەوتن لەبارەی کردنەوەی رێگای کەرکوک ھەولێر.

ناوبراو رایگەیاندوە لە باکوری پردێ بەلای ھەرێمی کوردستان بازگەیەکی ھاوبەش دادەندرێت لەنێوان ھێزە عێراقیەکان و پێشمەرگە بەشێوەیەک ئەو ئۆتۆمبیلانەی دەچنە پردێ و کەرکوک لەلایەن ھێزە عێراقیەکان دەپشکێندرێن ئەوانەشی دەچنە ھەولێر لەلایەن ھێزی پێشمەرگە”

چاودێران پێیان وایە ئەو بڕیارە ئەوە دەگەیەنێت دەسەڵاتی ھەرێم کە پێشتر کەرکوکی بەداگیرکراو دەزانی ئێستا بەتەواوی دان دەنێ بە دەسەڵاتی فەرمی عێراق لەو پارێزگایە بە حەشدی شەعبیشەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.