مەکتەب سیاسیەکی یەکێتی: لەگەڵ پارتی بە یەک تیم گفتوگۆ دەست پێدەکەین

لەلایەن ستاندار Posted on 311 جار بینراوە

ستاندەر
رزگار عەلی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئێمە و پارتی بڕیارمانداوە چاوەڕێی ئەنجامی کۆتایی دادگای فیدڕاڵی بکەین لەبارەی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەروەھا بە ھاوبەشی وەک یەک تیم بەشداری دەکەین لە گفتوگۆکانی پێکھێنانی حکومەت.

ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەی بۆ دوارۆ وتیشی”یەکێتی و پارتی تائێستا لەگەڵ ھیچ ھێز و لایەنێکی سیاسی رێککەوتنمان نەکردووە بۆ پێکھێنانی حکومەتی عێراق”.

رزگار عەلی، ئاماژەی بەوەشدا “یەکێتی و پارتی ئەوەمان یەکلایی کردۆتەوە کە نامانەوێ بچینە ناو گەورەترین کوتلەوە و دژ بە لایەنی تر بێت”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.