ستاندەر: سەلمان کۆچەری
شەممە ١١ ی مانگ بزووتنەوەی گۆڕان, کۆمەڵی ئیسلامی, هاوپەیمانی و یەکگرتووی ئیسلامی لە ئاستی لوتکە کۆبوونەوەیەک لە شاری سلێمانی گرێ دەدەن.
بەپێی زانیاریەکان بابەتی هەڵبژاردن, کاراکردنی رۆڵی پەرلەمان و قسەکردن لەگەڵ کوتلە گەورەکانی بەغدا تەوەری کۆبوونەوەکە دەبێت و ئەنجومەنێکی دانووستانیش بۆ بەغدا دروست دەکەن.
هەر لەو کۆبوونەوەیە قسە لەسەر پێکهێنانی ژوورێک هاوبەشی هەڵبژاردن و ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.