ستاندەر
بەپێی ئەو زانیاریانەی ستاندەر لەپێگە عەرەبیەکان دەستی کەوتووە هەریەکە لەپارتی و یەکێتی بەجیا سێ کاندیدیان پێشکەشی لایەنە عێراقیەکان کردووە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.
کاندیدەکانی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار هەریەکە لە “د. محمد سابیر و لەتیف ڕەشید و عدنان موفتی”ین. هەروەها کاندیدانی پارتی بۆ ئەو پۆستە بریتین لە “هۆشیار زێباری وفازڵ میرانی و فواد حسێن”.
ئەوە لەکاتێکدایە کۆبونەوەکانی ئەو دوو حزبە تاوەکو ئێستا بەردەوامن بۆ ئەوەی هەردوک لایەن بەوەفدێکی هاوبەش و بەیەک پاکێج بچنە بەغدا.