ئۆپۆزسیۆن لە بازنەی پلانی دەسەڵاتدا

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

عمر علی محمد

ئەگەر وەک چاودێرێک لە دەرەوەی پرۆسەی سیاسی سەیری بارودۆخی کوردستان بکەیت و شیکاریەکی سیاسی بآ لایەن بکەیت، ئەوکاتە دەزانیت کە کوردستان لەچ ئاستێکی دواکەوتوودایە لە ڕوی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە، ئەگەر لە ریزبەندی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا لەروی گەشەپێدانەوە بۆی بگەڕێیت دەچێتە ریزبەندی کۆتا وڵاتەکانی جیھان و لەبەرئەوەش کە وڵاتێکی سەربەخۆ نیە و لەگەلڕ عێراقدا حساب دەکرێت ھەمان پلە بەندی ئەو وەردەگرێت، ئێمە ھەموومان گەندەڵیەکانی دەسەڵات دەزانین و دەزانین کە چۆن ئەم ھەرێمەیان بەم ئاستە گەیاندووە بەجۆرێک کە ئێستا لەریزی سۆمالڕ و ئەفغانستان خراپتر بێت، وڵاتێکی وەک ئەسیوبیا لەدوای ھەڵبژاردنەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە گەشەی زۆری بەخۆوە بینیوە، پاش ئەوەی( ئەبی ئەحمەد) بوە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە دەستی دایە کۆمەڵێک چاکسازی و بەمەش لە ماوەی چەند مانگێکدا چووەتە پێنجەمین وڵاتانی جیھان لەڕوی گەشەپێدانەوە بەپێی ریزبەندی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەڵام کوردستان سەرەڕای بوونی سەرچاوەیەکی دارایی باش لە نەوت و گاز و شتەکانی تر، توانایەکی مرۆیی باش، زەویەکی بەپیت بوونی ژینگەیەکی گەشتیاری، رۆژ بەرۆژ ئاستی گەشەپێدانی دادەبەزێت و ھاوڵاتیان بارودۆخی ژیانیان خراپتر دەبێت و گەندەڵی زیاتر بالڕ بەسەر حکومەت و ئیدارەکەیدا دەکێشێت و زیاتر حکومەت بە حیزبی دەبێت و رۆڵی دامەزراوەکان ناکارا دەبێت و پەرلەمان بآ بایەخ دەبێت و تەنھا رۆڵێکی سادە دەبینێت کە جێبەجێکردنی ئەجێندای مەکتەبی سیاسیی دوو پارتە سیاسیەکەیە، ئەم دوو پارتە دەستیان گرتووە بەسەر بازاڕ و ھەموو شتێکدا و بەتایبەتیش کەرتی نەوت کە بە ناشەفافی ماوەتەوە، لەبەرئەوە لە کوردستان لە جیاتی پرۆژە بۆ پێشکەوتن و گەشەپێدان پڕۆژە ھەیە بۆ دواکەوتن و گەشەپێدانی گەندەڵی و زیاتر زالڕ کردنی رۆڵی حیزب و بڕیارەکان بەسەر پەرلەمان و حکومەت و دادگاکاندا.
لە بەرامبەر ئەم دۆخە ناھەموارەدا، ئایا رۆڵی ئۆپۆزسیۆن چیبوەو چۆن روبەڕوی ئەم دۆخە بوونەوەو ئێستا لە چ ئاستێکدایە، لە کوردستاندا ئەرکی ئۆپۆزسیۆن لەلایەک زۆر گران و ئاڵۆزە، لەلایەکی تریش کەوتۆتە ژێر بەرپرسیاریەتێکی گەورەوە، چونکە پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان بە ئەو ئاستە سادەیەی کە ھەیانە لەڕووی ھێزەوە، کە خاوەنی بچوکترین دەسەڵات و بەشدار نین تیایدا بەتایبەتی لەڕووی ھێزی سەربازی و ئەمنی و ئابوریەوە، بەڵام بەرامبەرەکانیان ھەموو ئەو پێگانەیان بە تەواوی کۆنترۆڵکردووە، راستە زەمینەی گەشەی ئۆپۆزسیۆن و ھەستکردن بە رۆڵە ئیجابیەکەی لە چاودێری دامەزراوەکانی حکومەت و یاسادانان و بودجە، لە وڵاتێکدایە کە دەستورێکی شەرعی ھەبێت و تیایدا مافە سیاسی و مەدەنیەکانی ھاوڵاتی و کۆمەڵە سیاسیەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی دیاری بکرێت و بە دەستور مافەکان چەسپابێت و ئۆپۆزسیۆن وەک بنەمایەکی دیموکراسی سەیر بکات لە پێناو چەسپاندنی دادگەری و مافەکانی ھاوڵاتی و شەفافیەت و گەشەپێدان بەشێوەیەکی گشتی.
بەڵام لە کوردستاندا دۆخەکە پێچەوانەی ئەم بۆچوونەیە و دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆن تەنھا تا ئاستێک قبوڵە کە پرۆسە سیاسیەکە وەک پرۆسەیەکی دیموکراسی دەربکەوێت و بەم فۆڕمەوە بتوانێت مامەڵە لەگەلڕ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بکات لە دەرەوە، بەڵام ھەرگیز ئۆپۆزسیۆنێکی پآ قبولڕ نیە کە ببێتە بەدیل و دەسەڵاتی پآ چۆلڕ بکات یان گەشە بە دیموکراسی بدات و دامەزراوەکانی وەک دادگاکان و حکومەت و پەرلەمان رۆڵی کارای خۆیان بگێڕن، لەبەرئەوە کوردستان بارودۆخێکی تایبەتی ھەیە و ئۆپۆزسیۆنیش دەبێت ھەست بەم راستیانە بکەن. پاش تێپەڕبوونی ٢٧ سالڕ بەسەر دەسەڵاتی کوردیدا ئۆپۆزسیۆن لە ئێستایدا لە دۆخێکی خراپ و لاوازدایە ،چونکە بە درێژایی ئەو ساڵانەی رابردوو نەیتوانی ببێتە بەدیل و بۆ تەنھا جارێکیش نەگەیشتە دەسەڵات، ھەرکاتێکیش ئۆپۆزسیۆن ئەوەندە کەوتە پەراوێزی ناوەندی بریاری سیاسیەوە ئیتر شەکەت دەبێت و جەماوەریش زۆر متمانەی پآ نامێنێت و ھاوڵاتیانیش بآ متمانەیی رویان تآ دەکات و لە ئەنجامیشدا بەرامبەر پرۆسە سیاسیەکە بآ متمانە دەبن، سەرئەنجام بڕیار دەدەن کە بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکەن و نەچن بۆ دەنگدان.
ئەمە ئەو بارودۆخەیە کە بەشێوەیەکی گشتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی وڵاتانی ناوچەکە دروست بووە ھەر لە ئێران و ئەردەن و میسر و تونس و ئێستا ئەم پەتایە گەیشتۆتە کوردستانیش و بینیمان کە ئاستی بەشداری لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا چەند کەمی کردبوو، بێگومان بۆ پەرلەمانی کوردستانیش کەمتر دەبێتەوە.
ئۆپۆزسیۆنی کوردستان دەبوایە خوێندنەوەیەکیان بۆ خۆیان بکردایە لە رابردوودا ،ئینجا بڕیاری بەشداری یان بەشداری نەکردنیان بدایە بۆ پەرلەمانی کوردستان.
چونکە ئەو بارودۆخەی کە لە دوای ١٢/٥ ھاتە ئاراوەو دەسەڵات بەو شێوەیەو بە رون و ئاشکرا دەستی خستنە ھەڵبژاردنەکان و دەستکاری سندوقەکانی دەنگدانی کرد، دەبوایە ھەموویان ھەڵوێستێکی شێلگیرانەیان ھەبوایە و بیانتوانیایە لەپێناو گێڕانەوەی بەھاو شکۆ بۆ دەنگی ھاوڵاتیان شتێکیان بکردایە و بەرنامەیەکی نوێیان ھەبوایە و ببونایە بە پشتیوانێکی گەورە بۆ خەڵکی ناڕازی، چونکە لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆن تەنھا ھێزێک کە ھەیبێت ھێزی جەماوەری ناڕازیە و دەبوایە بە بەرنامەیەکی نوێوە ئەو بیتوانیایە رابەرایەتی ئەو خەڵکە ناڕازیەی بکردایە و ئامادەی ھەموو قوربانیەک بوایە بە پۆست و ئیمتیازاتەکان و سەرکردە باڵاکانی خۆیان لەناو خەڵکدا بونایەو لەم رێگەیەوە راستی دروشمەکانیان بسەلماندایە. بەڵام سەد مەخابن بەبێگەڕانەوە بۆ ھیچ توێژینەوەو لێکدانەوەیەکی سیاسیی، بەھەمان فۆڕمی پێشوو بڕیاریاندا بچنەوە ھەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمانی کوردستان و ھیچ گۆڕانکاریەکیان لە خۆیاندا دروست نەکرد، تەنانەت نەیانتوانی بۆچوونەکانیشیان یەکبخەن لەوەی کە لە چوارچێوەی ھاوپەیمانیەتێکی یەکگرتوودا بەشداری ھەڵبژاردنەکان بکەن، یان بە ربڕیارێکی دەستەجەمعی بڕیاری پاشەکشە بدەن، بەم ھەنگاوەشیان گەورەترین ھێزی خۆیان کە جەماوەرە ناڕازیەکە بوو زیاتر بآ متمانە کرد و لەنێوان خۆیان و جەماوەرەکەیاندا بۆشاییەکیان دروست کرد، کە دواجار لە ھەڵبژاردندا باجەکەی دەدەن، چونکە بەم ھەنگاوەیان ئامانجە گەورەکەی دەسەڵات دێتەدی و دەچنە ناو بازنەی ئەو دید و تێڕوانینەی کە بۆ ئۆپۆزسیۆنی کێشاوە کە بوونیان لە پەرلەماندا تەنھا بۆ روکەش بێت و نەبتوانن ھیچ پڕۆژەیەک بسەپێنن و نە رێگە لە ھیچ پڕۆژەیەکی دەسەڵات بگرن و بونیان تەنھا بە ئاستێک بێت کە بڵێن لە ھەرێمی کوردستان دیموکراسی ھەیە و پارتەکان بەشداری پەرلەمانن و مافی بوونی فرەیی سیاسیی پارێزراوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.