پشت پەردەی تونڕۆکراسی نمایشی چەک

لەلایەن ستاندار Posted on 446 جار بینراوە

بەکر جۆڵا

ڕەوایەتیدان بە توندڕەوی و چاندنی تۆوی توندڕەوی بەچەقبەستنی کۆمەڵگە بەدەست ھێزێکی نایەکگرتوو چەند پارچەیی و ڕوکەش لەھەڕەمێکدا بنیات دەنرێت کە زیاتر لە ھێزی کاستدا خۆیان دەبیننەوە, بەدەر لەوەی لە ڕووی سایکۆلۆژیەوە دەوری باڵا دەگێڕێت.

ئەو نمایشە چەکدارییەی سۆشیالیست کردی, کۆمەڵە تێروانین گەلێ دێتە بەردەممان لەوانە:
*بەبەرچاوی حکومەتەوە نمایشی سەربازی بکرێت لەکاتێکا حکومەت دەبێت ھێزێکی ڕێکخراوی نیشتیمانی ھەبێت, و لێرەو لەوێ بەھیچ ناو و پاساوێک ڕێگە بەم جۆرە نمایشانە نەدرێت, چون شتگەلێ لەپشت ئەمەوە دەبینرێت وە وەک ئینزار بۆ ناو کۆمەڵگە دەخوێنرێتەوە گەورەترین مەبەستیش لەپشتییەوە پیشاندانی عەرزی فیکری چەک بەدەوروبەر کە ئێمەش بەم جۆرە ھەین ! لەکاتێکا یەکێ لەپرنسیپی تایتڵی حیزبی سۆشیالیست ” دیموکراسیە” کە دەبێت باوەڕیان بەھێزی نیشتمانی ھەبێت و گوێڕایەڵی بڕیارەکانی سوپای گەلەکەی بێت نەک خۆی ھێز لەبەشێکی نیشتیمانەکەیدا خاوەنداریەتی بکات.

* خاڵێکی تری گرنگ باشە ئەگەر حکومەت ڕێگەی بەم جۆرە نمایشە داوە, لەژێر چ ناونیشانێک و ئامانجێک کە ئەوانیش پێویستە لێدوانی خۆیان ھەبێت, لێرەوە دەپرسین, ئەگەر حیزبێکی ئیسلامی ئەم کارەی بکردایە, ھەڵوێستی حکومەت و لایەنە سیاسیەکان چۆن دەبوو؟ ھەرچەند لەگەڵ ھیچ ھێزێکی حیزبی نیم جگە لە ھێزی نیشتیمانی بەڵام حەقیەتەکەی ئەمانە چاندنی فۆبیایە بۆ کۆمەڵگە دەیان ناو و ناتۆرە بۆ حیزبێکی ئیسلامی ئەدۆزرننەوە ئەگەر وەھا کارێک بکات!

* ئایا توندڕەوی ئەوە ئیسلامە بەرھەمی دێنێت؟ یان جۆر و چۆنییەتی ئەفکارەکانە مۆنۆپۆلی ئەم دیاردەیە دەکات! ئەگەر خەتەریاتی ئیسلامیەک لەوەدایە ناوی خوداش بھێنێت جۆرێکە لە توندڕەوی ئەوا ئێمە کە دەڵێن مسوڵمانین دوو ڕۆژی تر بەدەیان شێوەی ناشیاو ناوی خودا و دڵسۆزانی ڕێگای ئیسلام بھێنرێت شەرم بمانگرێت و بێدەنگ بین لەوەی بڵێین نوێژ دەکەین لەکاتێکا کەسێ بەناوی کۆمۆنیست و بێدین بەکەیفی خۆی کەفوکوڵی ناودەمی فڕێ بدات و ئێمەش بۆ ئەوەی نەڵێن توندڕەوە بێدەنگ دابنیشین, کە ئەمەش نالۆژیکە, با خاوەن قەڵەمڕەو ئیتر ئەم جۆرە گوتارە تێپەڕێنێت فۆکسی لەسەر کەسیەتی ئیسلامی بێت بۆ توندڕەوی چوون ھیچ بەھایەک بۆ بەدەر لەویست و ئامانجی خزمەتی کۆمەڵگە و نیشتیمانی ناھێلێتەوە.

*ئەوەی دەمێنێتەوە دەبێت ئێمە پێشھاتەی توندڕەوی لەئاینێکدا کۆنەکەینەوە بەڵکو کۆی ئاینەکان دوورن لەتوندڕەوی, ئەوە تاک خۆیەتی ئەمەی لێ بەرھەم دێت لەبەرمەبنای ئەفکاری چەک, پەروەردەی ھەڵە , ڕەفتاری نالۆژیک, تەنگ و چەڵەمەی کۆمەڵگە و ئەدای کار بۆ تاک و گەیاندنی عوقدەی فریودراو بەوناوچەیەدا و فەرزکردنی بە ئەمری واقیع بەزۆر, بەدیوێکی تر نمایشی چالاکی نیشتمانی پەروەردەیی و عەقڵانی پێویستی بە ئەکادیمیست و لێھاتویی ھەیە نەک ئێمە لافی دیموکراسی و گەشەسەندن و پێشکەوتن لێبدەین بە زارەکی و لەمەنتیقیشدا بەم جۆرە لەم نمایشانە زیاتر بەرەو کۆمەڵگە سەرەتاییەکان دەگەڕێینەوە نەک ھەنگاوێ بچینە پێش بەڵکو لەبەگ دەڕۆین.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.