سەردانەکەی عەبادی بۆ ئەنقەڕە و تاران و جێبەجێ نەکردنی سزاکانی ئەمریکا

لەلایەن ستاندار Posted on 348 جار بینراوە

ستاندەر

ڕۆژی سێشەممە و چوارشەممە حەیدر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر داوای ئۆردوغان سەردانی ئەنقەڕە و تاران دەکات بۆ تاوتوێ کردنی ئەو سزایانەی ئەمریکا بەسەر هەریەکە لە ئیران و تورکیادا سەپاندوونی.

بەپێی زانیاریەکان هەرسێ لایان ڕێککەوتوون لەسەر جێبەجێ نەکردن و پابەند نەبوون بەبڕیارەکانی ئەمریکا سەبارەت بەو سزایانەی بەسەر دەوڵەتانی ناوچەکە دەیسەپێنێت.

جێگای باسە لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمەکەی ۲٥ی ئەیلول چەندین بەرپرسی حکومی و حیزبی هەرێم هەوڵیانداوە سەردانی ئەردۆغان بکەن و لەگەڵیدا کۆببنەوە بەڵام ئەردۆغان تاوەکو ئێستا ئامادە نییە لەگەڵ هیچ بەرپرسێکی حکومی و حزبی هەرێم کۆببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.