سه‌نگه‌ر رسول
قسه‌یه‌كی دڵگیری ملیاردێری هیند سونێڵ میتاڵ هه‌یه دبێژێت: “بۆ من په‌یوه‌ندییه‌كان زۆر گرنگن؛ ئه‌توانم به‌رگه‌ی له‌ده‌ستدانی پاره بگرم به‌ڵام ناتوانم به‌رگه‌ی دۆراندنی په‌یوه‌ندییه‌كانم بگرم، بۆیه له‌هه‌موو گفتوگۆ و دانووستانه‌كاندا بنه‌مای من ئه‌وه‌یه هه‌ردوولایه‌ن له‌كۆتاییدا پێكه‌وه پێبكه‌نین!”. ئه‌م گووته‌یه رێكدێته‌وه له‌سه‌ر دیدی جیاوازی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر رۆڵ و كاریگه‌ری پێكهاته‌كان كه به‌شێوه‌ی كۆتا 11 كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه‌و بۆیه ناكرێت لایه‌نه‌كان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باڵانسی سیاسی دڵی پێكهاته‌كان بره‌نجێنن وناشكرێت ئه‌و رێژه زۆره‌ی كورسییه كۆتاكان له‌شه‌ر نادادپه‌روه‌رانه‌و مه‌رامی سیاسییانه به‌كاربێت. بۆیه سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان له‌دوای به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و به‌رله‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ ئه‌وا ده‌بێت ئه‌و پرسیاره بێننه پێشه‌وه چۆن 9.90990990991% رێژه‌ی كورسی كۆتاكان له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌پێی 111 كورسییه‌كه دانووستانه‌كانی كابینه‌ی داهاتوو به‌رینه‌وه؟ هه‌روه‌ك نیڵسۆن ماندێلا ده‌ڵێت: “دانووستان و گفتوگۆ به‌هێزترین چه‌كه به‌ده‌ست مرۆڤایه‌تییه‌وه‌یه بۆ پێشكه‌وتن و به‌دستهێنانی ئاشتی”.
له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت گفتوگۆیه‌كی جددی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌كانی هه‌رێم كه كۆتایی په‌رله‌مانییان هه‌یه ده‌ست پێبكات كه چۆن چۆنی ئه‌و پێكهاتانه نه‌بنه مقاشێك به‌ده‌ست هیچ هێزو پارتێكی دیكه‌وه و سه‌ربه‌خۆییان پارێزراو بێت چونكه ئه‌گه‌ر دیققه‌ت بده‌ین له‌ژماره‌ی كۆتاكان ئه‌وا ژماره‌كانیان كاریگه‌ری ده‌بێـت به‌سه‌ر نادادپه‌روه‌ری سیاسی و حكومیدا؛ بۆ نموونه: ئه‌گه‌ر كابینه‌ی نوێ به 56 ده‌نگی په‌رله‌مانتاری پێكبێت ئه‌وا له‌سه‌ر بنچینه‌ی دابه‌شكاری (11/56) ده‌كاته (19.6428571429%) رێژه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت و له‌رووی یاسایی و ده‌ستووریشه‌وه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی تێرامانه هه‌ر هێزێكی سیاسی بیه‌وێت ده‌توانێت ئه‌و هێزه‌ی كۆتاكان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌كاربهێنێت؟ له‌كاتێكدا 55 كورسیی هێزه‌كانی دیكه له‌بنه‌ره‌تدا نه‌ك دژ به‌ماف و ئیمتیازاتی پێكهاته‌كان نین به‌ڵكو وه‌كو به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ر زیاترییان پێنه‌به‌خشن كه‌مترییان پێنابه‌خشرێت به‌ڵام ده‌نگدانی ئه‌وان ده‌بێـته هێلكه پارسه‌نگه‌كه؟ نادادپه‌روه‌رییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌و هێلكه پارسه‌نگه‌ی كۆتاكانیش زیاتر به‌ئاراسته‌ی وه‌رگرتنی پۆست و پایه ده‌خوێنرێته‌وه نه‌ك یارییه‌كی سیاسی بۆ زیادكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌كان چونكه سه‌رجه‌م هێزه سیاسییه‌كان هاوڕان كه ده‌بێت مافی پێكهاته‌كان وه‌ك خۆی بدرێت؟ ئه‌گه‌ر چاوێكیش به‌جووڵه‌ی هه‌ندێك هێزی سیاسی بخشێنین هه‌ندێكجار ئه‌وه ده‌خرێته روو كه بۆچی ژماره‌ی كورسییه‌كان كه‌م نه‌كرێـنه‌وه؟ ئه‌و پێشنیازه نه‌ك له‌شوێنی خۆیدا نییه به‌ڵكو ده‌بێته هۆی دوورخستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانیش له‌و ئامانجه دادپه‌روه‌رییه هه‌یه بۆ گێرانه‌وه‌ی باڵانس له‌كاتی دروستكردنی كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و وا له‌پێكهاته‌كان ده‌كات هه‌میشه بچێته پاڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی به‌هه‌ر نرخێك بێت كه به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێده‌دات كورسییه‌كانیان كه‌منه‌كرێنه‌وه.
ئه‌گه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی كورسییه‌كان یارییه‌كی دۆراو دڵشكاندنی نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی به‌دواوه بێت، ئه‌وا بۆ بردنه‌وه‌ی 9.9% رێژه‌ی دانووستانه‌كان پێویسته كۆتاكانی په‌رله‌مانی له‌پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ‌دا سه‌ربه‌خۆ بكرێن و ده‌نگه‌كانی هه‌ڵپه‌سێردرێن تا ته‌واوبوونی گفتوگۆی لایه‌نه‌كان به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رجه‌م ئیستیحقاقات و ماف وده‌سكه‌وته‌كانییان له‌كاتی پێكهێنانی هه‌ر شێوه حكومه‌تێكدا پارێزراو بێت و هیچ لایه‌نێك بۆی نه‌بێت ئاڵوگۆر یان ده‌سكارییان بكات و ئه‌و كات هه‌مووان ده‌بینه براوه‌و هه‌م كۆتاكان هه‌ست به‌وه ناكه‌ن كه لایه‌نگیرییان كردووه و هه‌میش مافه‌كانیان به‌پێی یاسا پارێزراو ده‌بێـت و حكومه‌تیش هه‌ر ره‌نگێك بێت ئه‌وا به‌شداری و پۆسته‌كانییان گره‌نتی 100% ده‌بێت! هه‌روه‌ك ده‌وترێت یه‌كێك له‌یاساكانی دانووستان ئه‌وه‌یه كه “ئاماده‌بیت و هێزی ئه‌وه‌ت هه‌بێت بۆ تێكشكاندنی به‌رامبه‌ره‌كه‌ت؛ به‌ڵام ئه‌و رێگایه هه‌ڵنه‌بژێریت و له‌گه‌ڵی رێكبكه‌ویت”. بۆیه له‌وانه‌یه ئاسان بێت چه‌ند هێزێك یه‌كبگرن و له‌كۆتاییدا كورسی پێكهاته‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه به‌ڵام ئه‌وه رێگا راسته‌كه نییه‌و به‌ڵكو ده‌بێت هه‌وڵبدرێت سه‌ربه‌خۆ بیانهێڵینه‌وه‌و نه‌شترسین له‌ده‌سپێكردنی دانووستان له‌گه‌ڵییان بۆ پێشنیازكردنی گه‌مه‌ی نوێ، وه‌ك جۆن كه‌نه‌دی وته‌نی: “با هه‌رگیز بێ‌ترس دانووستان نه‌كه‌ین، به‌ڵام با هه‌رگیزیش له‌دانووستان نه‌ترسین” له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌سپێكردنی دانووستانێكی جدی هێزه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌شداری كۆتا په‌رله‌مانییه‌كان له‌پرسه چاره‌نووسسازه‌كان پێویسته!