خوێندنەوەیەک بۆ ھەردوو ڕاپۆرتی ووردبینیکردنی کۆمپانیای دیلۆیت
بۆ بەرھەمھێنان و ھەناردەکردن و فرۆشتنی نەوتی ھەرێمی کوردستان…
نەوزادی موھەندیس
- لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لە ١٦/١٠/٢٠١٦دا ،ڕێگەدرا بە کۆمپانیای دیلۆیت بۆ ووردبینیکردنی پڕۆسەی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردن و بەکاربردن وفرۆشتن وخەرجی و داھاتی نەوتی ھەرێمی کوردستان.بۆ ئەو مەبەستەش گرێبەستێکیان لەگەڵدا واژۆ کردن،بەمەبەستی دەرخستن و شەفافکردنی ئەو پڕۆسە گرنگە لەھەرێمی کوردستاندا،کە زۆرترین ڕەخنە و گلەیی لەسەر دروست بوە ھەر لەسەرەتای دەستپێکردنی سیاسەتی فرۆشتنی نەوتی کوردستان بە سەربەخۆیانە و بێ گەڕانەوە بۆ بەغداد لە مانگی ٥/٢٠١٤وە.
- بەو مەبەستە کۆمپانیای (( دیلۆیت Deloitte و Eernst و Young )) بۆ ووردبینی و ڕاوێژکاری. ھەستاوە بە کاری ووردبینی کردنی ئەو پڕۆسەیە لەساڵی ٢٠١٧دا و دوای نزیکەی ١ ساڵ و٢ مانگ .
- یەکەم ڕاپۆرتی خۆی لە ڕێکەوتی ١٣ کانونی دووەمی ٢٠١٨دا بڵاوکردەوە.
- ئەنجامی ووردبینی بۆ ٦ مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ واتە لە ١/١ تا ٣٠/٦/٢٠١٧.. بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوە:
١. کۆی ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی (( بۆری و تانکەر و بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ و بۆ بەرھەمھێنەران و بۆ بەکارھێنانی ناوخۆش)) بریتیە لە ١١٠٨٥٢٢٧٦ بەرمیل نەوتی خاو.
٢. کۆی بڕی نەوتی فرۆشراو بە بۆری بریتیە لە ٩٥٩٣٧١٠٧ بەرمیل نەوتی خاو.
٣. کۆی داھاتی ئەو بڕە نەوتە بە بۆری بریتیە لە ٣٩٦١٩٥١٠٩٥ دۆلاری ئەمریکی
٤. تێکڕای نرخی ١ بەرمیل نەوت بریتی بوە لە ٤١٢٩٧ دۆلاری ئەمریکی
************************
٥. نەوتی فرۆشراو بە تانکەر بریتی بوە لە ٤٢٣٠٧٩٠ بەرمیل
٦. کۆی داھاتەکەی بریتی بوە لە ١٠٧٦٨٣٢٤٢ دۆلاری ئەمریکی
٧. تێکڕای نرخی ١ بەرمیل نەوت بریتی بووە لە ٢٥٤٥٢ دۆلاری ئەمریکی
**********************
٨. کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو بە ((بۆری و تانکەر)) بریتی بوە لە ٤٠٦٩٦٣٤٣٣٧ دۆلاری ئەمریکی
٩. کۆی داھاتی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بریتی بوە لە ٢٠٧٦١٠٢٥٤٢ دۆلاری ئەمریکی
١٠. پارەی وەرگیراوی تر لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە پێش وەختە بریتی بوە لە ١٢٥٢١٠٨٥٧٧ دۆلاری ئەمریکی
١١. واتە حکومەتی ھەرێم بە کۆی گشتی بڕی ٣٣٢٨٢١١١١٩ دۆلاری ئەمریکی وەرگرتوە و بۆتە داھات.
************************
١٢. خەرجیەکان:
- جوڵەی حەرەکەی نقدی کڕیاران بریتی بوە لە ٥١٣١٧٩٢٩١ دۆلار
- سوود و تێچووی دیکە لەلایەن کڕیارانەوە بریتی بوە لە ١٦٧٨٦٣٨٧ دۆلار
- پارەدان بە بەرھەمھێنەرانی نەوت((کۆمپانیاکان)) بریتی بوە لە ٥٦٨٨١٨٢٣٩ دۆلار
- بڕی تێچووی خزمەتگوزاریەکان بریتی بووە لە ٦٩٢٥٣٣٠٠٦ دۆلار
- پارەدان بە پارێزگای کەرکوک ((پتڕۆ دۆلار)) بریتی بوە لە ٦٢٠٠٠٠٠٠ دۆلار
- پارەدان بە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بۆ پاراستنی داموزدەزگاکان بریتی بوە لە ٥٠١٦١٩٤٠ دۆلار
- پارەدان بە کۆمپانیای دانە غاز بریتی بوە لە ٩٠٠٥٢٩٣٢ دۆلار
- کۆی گشتی ئەم خەرجیانە بریتیە لە ١٩٩٣٥٣١٧٩٥ دۆلاری ئەمریکی.
*************************
- بڕی پارە و داھاتی ێافی کە حکومەتی ھەرێم وەریگرتوە و و بۆی ماوەتەوە بریتیە لە:
٤٠٦٩٦٣٤٣٣٧ دۆلار
–
١٩٩٣٥٣١٧٩٥ دۆلار
——————–
٢٠٧٦١٠٢٥٤٢ دۆلاری ئەمریکی.(( دوو ملیار و حەفتا وشەش ملیۆن وسەدو دوو ھەزار پێنج سەد و دوو دۆلاری ئەمریکی.
********************************
*********************
***********
- ئەنجامی ووردبینی بۆ ٦ مانگی دووەمی ساڵی ٢٠١٧ واتە لە ١/٧ تا ٣١/١٢/٢٠١٧..لە ٣١/٧/٢٠١٨دا بلاوکردۆتەوە بەم شێوەیەی لای خوارەوە بوە:
١.کۆی ھەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی (( بۆری و تانکەر و بۆ پاڵاوگەکانی ناوخۆ و بۆ بەرھەمھێنەران و بۆ بەکارھێنانی ناوخۆش)) بریتیە لە ٩٠٩٩٧٩١٤ بەرمیل نەوتی خاو.
٢.کۆی بڕی نەوتی فرۆشراو بە بۆری بریتیە لە ٨٠٨٣٥٨٨١ بەرمیل نەوتی خاو.
٣.کۆی داھاتی ئەو بڕە نەوتە بە بۆری بریتیە لە ٣٦٤٨٥٩٢٤٠٦ دۆلاری ئەمریکی
٤.تێکڕای نرخی ١ بەرمیل نەوت بریتی بوە لە ٤٤٥٨٤ دۆلاری ئەمریکی
************************
٥.نەوتی فرۆشراو بە تانکەر بریتی بوە لە ٥١٤٤٧٢٩ بەرمیل
٦.کۆی داھاتەکەی بریتی بوە لە ٢٠٥١٨٥٤٥١ دۆلاری ئەمریکی
٧.تێکڕای نرخی ١ بەرمیل نەوت بریتی بووە لە ٣٩٨٨٣ دۆلاری ئەمریکی
**********************
٨.کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو بە ((بۆری و تانکەر)) بریتی بوە لە ٣٨٥٣٧٧٧٨٥٧ دۆلاری ئەمریکی
٩. کۆی داھاتی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە بریتی بوە لە ١٨١٥٤١٠٦٦٩ دۆلاری ئەمریکی
١٠.پارەی وەرگیراوی تر لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە پێش وەختە بریتی بوە لە ١٨٣٨٢٥٣٣٣ دۆلاری ئەمریکی
١١. واتە حکومەتی ھەرێم بە کۆی گشتی بڕی ١٩٩٩٢٣٦٠٠٢ دۆلاری ئەمریکی وەرگرتوە و بۆتە داھات.
************************
١٢. خەرجیەکان:
- جوڵەی حەرەکەی نقدی کڕیاران بریتی بوە لە ١٢١٢٠٠٧٠٦ دۆلار
- سوود و تێچووی دیکە لەلایەن کڕیارانەوە بریتی بوە لە ٩١٢٢٨١٣٦ دۆلار
- پارەدان بە بەرھەمھێنەرانی نەوت((کۆمپانیاکان)) بریتی بوە لە ٦٢٤٩٩٨٤٧٢ دۆلار
- بڕی تێچووی خزمەتگوزاریەکان بریتی بووە لە ٦٣٨١٧٨٦٤٧ دۆلار
- پارەدان بە پارێزگای کەرکوک ((پتڕۆ دۆلار)) بریتی بوە لە ٣٠٠٠٠٠٠٠ دۆلار
- پارەدان بە وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێم بۆ پاراستنی داموزدەزگاکان بریتی بوە لە ١٤٥٩٢١٠٠ دۆلار
- پارەدان بۆ چارەسەری ناکۆکی بریتی بوە لە ٥١٨١٦٩١٢٧ دۆلار
- کۆی گشتی ئەم خەرجیانە بریتیە لە ٢٠٣٨٣٦٧١٨٨ دۆلاری ئەمریکی.
*************************
- بڕی پارە و داھاتی صافی کە حکومەتی ھەرێم وەریگرتوە و و بۆی ماوەتەوە بریتیە لە:
٣٨٥٣٧٧٧٨٥٧ دۆلار
–
٢٠٣٨٣٦٧١٨٨ دۆلار
——————–
١٨١٥٤١٠٦٦٩ دۆلاری ئەمریکی.(( دوو ملیار و حەفتا وشەش ملیۆن وسەدو دوو ھەزار پێنج سەد و دوو دۆلاری ئەمریکی.
***************************
- تێبینیەکان لەسەر ھەردوو ڕاپۆرتەکە:
١. ڕاپۆرتی ٦ مانگی دووەم زانیاری زیاتری تیادایە.
٢. بەپێی گرێبەستی نێوان حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیای دیلۆیت،دەبێت کاری ووردبینی بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦ ش بکات.بەڵام ئەو کارەیان نەکردوە و ڕاستەوخۆ لەساڵی ٢٠١٧وە دەستیان پێکردوە.
٣. لە باسی ھەناردەکردنی نەوت بە بۆری و بە تانکەر تەنھا لەڕێگەی تورکیاوە باس دەکات،بەھیچ شێوەیەک باس لە ڕێگەی ئێر ان ناکات کە ڕۆژانە بە سەدان تانکەر نەوتی خاو دەفرۆشرێت.
٤.تێکڕای نرخی ١ بەرمیل نەوت لە ٦ مانگی یەکەمدا بە بۆری بە ٢٩٧ر٤١ دۆلار و بەتانکەر ٤٥٢ر٢٥ دۆلار کە بڕی ٨٤٥ر١٥ دۆلار جیاوازیان ھەیە . لە ٦مانگی دووەمیشدا نرخی ١ بەرمیل نەوتی خاو بە بۆری بە ٥٨٤ر٤٤ دۆلار و بە تانکەر ٨٨٣ر٣٩ دۆلارە کە جیاوازیان تەنھا ٧٠١ر٤ دۆلارە.کە ئەم جیاوازیانە جێگەی پرسیار و گومانن.
٥. لە ٦ مانگی یەکەمدا،حکومەتی ھەرێم بڕی ((٢٠٧٦١٠٢٥٤٢)) دۆلار داھاتی ێافی بۆ ماوەتەوە و خەرجیەکانیش بریتی بوە لە ((١٩٩٣٥٣١٧٩٥))دۆلار.
٦. لە ٦مانگی دووەمدا،حکومەتی ھەرێم بڕی (( ١٨١٥٤١٠٦٦٩)) دۆلار داھاتی ێافی بۆ ماوەتەوە و خەرجیەکانیشی بریتی بوە لە ((٢٠٣٨٣٦٧١٨٨)) دۆلار.
٧. کۆی داھاتی حکومەتی ھەرێم لەتەواوی ساڵی ٢٠١٧دا تەنھا لەنەوتی ھەناردەکراو بەبۆری و بە تانکەر بریتی بوە لە (( ٣٨٩١٥١٣٢١١)) دۆلار.
٨. لە ٦ مانگی یەکەمی ٢٠١٧ حکومەتی ھەرێم بڕی ((١٢٥٢١٠٨٥٧٧)) ملیار دۆلاری پێشەکی لە کۆمپانیاکان وەرگرتوە و بۆتە داھات. و لە ٦ مانگی دووەمی ٢٠١٧شدا بەھەمان شێوە بڕی ((١٨٣٨٢٥٣٣٣)) ملیۆن دۆلاری وەرگرتوە و بۆتە داھات. واتە تەواوی ساڵەکە بڕی ((١٤٣٥٩٣٣٩١٠)) دۆلار پێشەکی وەرگرتوە.
٩. بەم شێوەیە کۆی داھاتی نەوتی فرۆشراو و پارەی پێشەکی وەرگیراو لە تەواوی ساڵی ٢٠١٧ بریتیە لە ((٥٣٢٧٤٤٧١٢١)) دۆلار.ئەمە بێجگە لە داھاتی فرۆشتنی بەرھەمە نەوتیەکان کە مانگانە بریتیە لە ((١٥٠ ملیۆن دۆلار)) و داھاتی ناوخۆش لە ((گومرک و باجەکان و فڕۆکەخانەکان و …ھتد)) مانگانە بریتیە لە ((١٥٠)) ملیار دینار.
١٠. خۆ ئەگەر ئەم ھەموو داھاتانە کۆبکەینەوە بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
- ٥٣٢٧٤٤٧١٢١ دۆلار کە گەر نرخی ١٠٠ دۆلار بریتی بێت لە ١٢٠٠٠٠ دینار ئەوا دەکاتە (( ٦٣٩٢٩٣٦٥٤٥٢٠٠)) دیناری عێراقی.
- ١٥٠٠٠٠٠٠٠ دۆلار داھاتی بەرھەمە نەوتیەکان*١٢ مانگ یەکسانە ((١٨٠٠٠٠٠٠٠٠ ))دۆلار کە بەرامبەر(( ٢١٦٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠)) دیناری عێراقیە.
- ١٥٠ملیار دینار داھاتی ناوخۆ لە ١ ساڵدا یەکسانە بە(( ١٨٠٠٠٠٠٠٠٠)) دیناری عێراقی.
- کۆی گشتی ێافی داھاتەکان یەکسانە بە ((١٠٣٥٢٩٣٦٥٤٥٢٠٠)) تریلیۆن دیناۆری عێراقیە.
١١. کۆی خەرجیەکانی حکومەتی ھەرێم بۆ (( مووچە و خەرجی دامودەزگاکان))لەساڵی ٢٠١٧ بریتیە لە :
- مانگانە بڕی ٦٢٠ملیار دینار* ١٢ مانگ یەکسانە بە (( ٧٤٤٠٠٠٠٠٠٠٠٠٠)) تریلیۆن دینار.
١٢.پارەی ماوە بریتیە لە ((٢٩١٢٩٣٦٥٤٥٢٠٠)) تریلیۆن دینار.
١٣.کۆی خەرجیەکانی حکومەتی ھەرێم لە تەواوی ساڵی ٢٠١٧دا کە لەداھاتی نەوت فرۆشتن دەرچوە بریتیە لە :
٢٠٣٨٣٦٧١٨٨ ملیار دۆلار ٦ مانگی یەکەم
١٩٩٣٥٣١٧٩٥ ملیار دۆلار ٦ مانگی دووەم
- کۆی خەرجیەکان بریتیە لە(( ٤٠٣١٨٩٨٩٣٨ )) ملیار دۆلار.
١٤.حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٧دا کۆمەڵێک خەرجی کردوە،بەڵام ئەوەی جێگەی تێبینیە ئەم بڕە خەرجیانەی لای خوارەوەیە:
- قەرزی کۆمپانیاکان ١١٩٣٨١٦٧١١ ملیار دۆلار
- پترۆِ دۆلار بۆ کەرکوک ٩٢٠٠٠٠٠٠ ملیۆن دۆلار
- کۆمپانیای دانە غاز ٩٠٠٥٢٩٣٢ ملیۆن دۆلار
- پارە بۆ چارەسەری ناکۆکی((دادگا)) ٥١٨١٦٩١٢٧ ملیۆن دۆلار
١٥.لە ڕاپۆرتی ٦ مانگی دووەمدا بە ئاشکرا دەرکەوتوە کە فرۆشتنی نەوتی ھەرێم لە دوای ڕووداوەکانی ١٦/١٠/٢٠١٧وە کەمیان کردوە،چونکە فرۆشتنی نەوتی کەرکوک نەماوە.
١٦.باس لە شیرینی وەرگرتنی گرێبەستەکان نەکراوە کە وەرگیراون و چۆن خەرجکراون،چونکە نە لەداھات و نە لە خەرجیەکاندا دەرنەکەوتوون.
١٧.دەبوو ئەم کۆمپانیایە،لەسەرەتای دەستپێکی نەوت دەرھێنان و فرۆشتنیەوە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ٢٠٠٢ بەدواوە ووردبینی ھەموو ساڵەکانی بکردایە،چونکە لەساڵی ٢٠٠٢ تا ٢٠١٢ نزیکەی ٤٢ گرێبەستی نەوتی کراوە لەگەڵ زیاد لە ٢٥ کۆمپانیای بیانی جۆراوجۆردا.لە ٥٠ بلۆکی نەوتیدا.
١٨.حکومەتی ھەرێم دەیتوانی بەو داھاتانە،موچەی تەواوی فەرمانبەران بدات نەک ((١٢))چارەکە مووچە.
- لەکۆتاییدا، ئەوەی لەو دوو ڕاپۆرتەدا نوسراوە،لەزۆر شوێندا دیاریکراوە کە ((نمونە)) وەرگیراوە،ئاشکراشە ھیچ کات نمونە ژمارەی ڕاستەقینە دەرناخات بەڵکو نزیکییە.
- بۆیە ئەم ڕاپۆرتانە تەنھا بریتین لە ڕێکخستنەوەی ژمارەکان بەدڵی حکومەتی ھەرێم و زۆرێک لە گومانەکان وەڵام ناداتەوە.