ئـەمریکا ھۆشداری دەداتە ھەرێم و بەغدا

لەلایەن ستاندار Posted on 409 جار بینراوە

ستاندەر: کامەران خدر

ھێزەر ناوەرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئـەمریکا لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا ھۆشداری توند دەداتە عێراق لەسەر پێشێڵکردنی سزاکانی ئـەمریکا بۆسەر ئەو وڵاتە، ئـەگەرچی عەبادی پشتیوانی خۆی بۆ ئـەمریکا دەربریوە لەسەر سزاکانی بۆ سەر ئـێران، بەڵام تاوەکو ئـێستا لەبواری کردەیدا عێراق ھیچ ھەنگاوێکی نەناوە، لەسەر کەمکردنەوە یاخود ڕێگری کردن لەئـاڵوگۆری بازرگانی نێوان ھەردوو وڵات کەبەجۆرێک لەجۆرەکان خواستی ئـەمریکایە بۆ ئـەوەی فشاری زیاتر بخرێتە سەر کۆماری ئـیسلامی ئـێران.

لەلایەکی تر دوێنێ سێ شەمە وەزیری دەرەوەی ئـەمریکا مایک پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی ئـەنجامداوە، بەگوێرەی میدیای پارتی پۆمپیۆ داوای لەبارزانی کردووە کەوا پەلەبکەن و ڕۆڵیان ھەبێت لەپێکھێنانی حوکمەتی داھاتوی عێراق، بەڵام گومانی زۆرھەیە کە ئـەمە ناوەرۆکی پەیوەندییە تەلەفونییەکەیان بێت، بەپێی زانیاریەکان پۆمپیۆ ویستویەتی ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان لەھەمبەر سزاکانی ئـەمریکا بۆ سەر ئـێران بزانێت، چونکە تاوەکو ئـێستا ھەرێمی کوردستان بێ لایەنی خۆی لەم پرسە پاراستووە، بەڵام تاوەکو ئـێستا رون نیە ھەڵوێستی ھەرێم لەم بارەیەوە چی دەبێت.

لەئـێستادا ھەرێمی کوردستان لەنێوان دووبژاردەی مەترسیدار دایە، یان ئـەوەتا دەبێت بژاردەی بەسزاکانی ئـەمریکا بۆسەر تورکیا و ئـێران ڕازی بێت، یانیش دەبێت تابعی سیاسەتەکانی تورکیا و ئـێران بێت، کەئـەم دووبژاردەیە دووبژاردەی مەترسیدارن لەبەردەم ھەرێمدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.