ستاندەر
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ تورکیا حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند عێراق پشتیوانی تورکیا دەکات لە پرسی لیرە بەھەموو رێگاکانی.
راشیگەیاند عێراق قبوڵناکات سنورەکانی بۆ دژایەتی وڵاتانی دراوسێ بەکاربھێندرێت، وەک ئاماژەیەک بۆ پەکەکە وتیشی لە پاڵ تورکیا دەوەستین لەسەر ئەو ھێرشانەی دەکرێتە سەر خاکی تورکیا.