نهێنی ئەو قورئانەی صدام حسین لەڕۆژی دادگایی کردنەکەش هەربەدەستیەوە بوو

لەلایەن ستاندار Posted on 486 جار بینراوە

تێكۆشه‌ر حسین

وەک لەوێنەکان دیارە، قورئانەکە 605لاپەڕەیەو بە27لیتر خوێنی صدام حسین نوسراوەتەوە، دوای ئەوەی صدام حسین جارێک خۆی ودووجاریش کوڕەکانی لەڕوبەڕوبونەوەی ڕفاندن وتیرۆرو کوشتن ڕزگاریان دەبێت، کەڕەتێکیان 12 ـ 12 ـ 1996 کاتێ دەستڕێژی گوللە لەئۆتومبیلەکەی ” عودەی سەدام حسین ” دەکرێت وهەردووک لەبکەرەکانی دەسگیردەکرێن تەنانەت یەک لەو بکەرانە کەناوی شریف بوو، دەڵێت: سەد لەسەد دڵنیابووم کە بەڵێ عودەی کوژراوە، چونکە هەرخۆم بەتەنها ٥۰ فیشەکم نا بەئۆتومبێلە تایبەتیەکەیەوە، ئەوەبوو دەرکەوت کەعودەی لە17شوێن پێکراوە تەنانەت تووشی شەلەلیش هات “العجز الجنسي”

ئیتر دوای ئەوە صدام حسین بەوپەڕی باوەڕبوونی خۆی بەشەریعەتی ئیسلامەوە هونەرمەندی بەناوبانگی عێراقی خۆشنوس “عباس شاکر جودي” بانگی “مستشفی ابن سینا”ـی دەکات لەبغداد کەتایبەت بوو بەخێزانی خۆی وداوای لێدەکات کارێکی تایبەتی وەک نوسینەوەی هەموو قورئانی بۆئەنجامبدات بەڵام لەبری “حبر” خوێنی صدام حسین بەکاربێنێت، عباس شاکر دەیگێڕێتەوە دوای ئەوە ڕێک دەستی کردوە بەکارەکانی وکارەکەش دووساڵی ڕێکی خایاندووە، دوای تەواوبونی کارەکەشی لە مۆزەخانەی “متحف ام المعارک” خرایە ڕوو، باس لەوە دەکات کارەکە هێندە ئاسان نەبوو، تەنانەت دەڵێت دوای دوو هەفتە لێژنەیەکی تایبەتی پێکهێنا لەبارەی ئەوەی ئاخۆ ئەو نوسینە تاچەند خۆی دەگرێت تاچەند دەمێنێتەوە بۆ مێژوو….
جگە لەوەش باس لەوە دەکات یەک لەو ئاڵنگاریانەی بەردەمی ئەو، ئەوەبووە خوێنەکەی صدام حسین هێندە خەست بووە نوسینەوەی ئەستەم کردووە، ئێنجا دەڵێت بەزیادکردنی ڕێژەی گلوکۆز لەناو خوێن توانیمان ئەوکێشەیەش چارەسەر بکەین.
باس لەوە دەکات هەندێ جار چەند ڕۆژێک کارەکانم دەوەستان، چونکە خوێنم لەبەر دەست نەبووە، ئەو دەڵێت نەمدەتوانی سەدام حسین ببینم بەحوکمی بارودۆخی ئەمنی ئەو لەهەندێ حاڵەتدا وون دەبوو…
خۆشنوسەکە باسلەوە دەکات نیوەی بینینم لەدەست دا، خەریک بەتەواوی چاوەکانم لەدەست بدەم، ئەڵێت شەو وڕۆژم خستە سەریەک بۆتەواوکردنی کارەکەم کەنوسینەوەی ئەو قورئانەبوو، بۆ تەواوکردنی کارەکەم بەهەموو شێوەیەک ڕێگری کرا لەوەی بتوانم ببم بەخاوەنی جواز سفر، بۆئەوەی نەتوانم بڕۆمەدەرەوەی عێراق وتەنانەت گەشتێکیش ئەنجامـدەم، کاتێ کارەکانم گەشت بەکۆتایی باس لەوە دەکات بڕی ئەو پارەیەی پێشکەشی کراوە گەیشتۆتە 3000 دۆلار لەهەمان کاتیشا ئەو لێژنەیەی چاودێری کارەکانی کردوە ئەوانیش ئەو مەبلەغە پارەیان پێدراوە.

لەکۆتاییدا باس لەوەدەکات کارگەیشتە ئەوەی ناوم بنێن “کنز الوطن” ئەڵێت داوای ئەوەیان دەکرد هەرچی بەڵگە نامەی فەرمی وگرنگی وڵات هەیە هەمووی بەخوێن بنوسمەوە، دوای ڕوخانی ڕژێم عباس شاکر خۆی خانەوادەکەی دەچنە وڵاتی ئوردن لەوێ نیشتەجێ دەبن، کاردانەوەی ئەو فەننانە لەحاڵەتی بینینی سەدام حسین بەپەتی سێدارەوە دەڵێت:
لا ارید التحدث بالسیاسة، لانني فنان!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.