دراوی سەربەخۆی و حوکمرانی کوردی !

لەلایەن ستاندار Posted on 350 جار بینراوە

نەجاد رەسول

کوردەکان وەک گەورەترین نەتەوەی بێ دەولەت لە رۆژهەلاتی ناوەراست لەبەردەم هەولەکانی تواندنەوەی تورک و فارس و عەرەب دابوون. کاتێک بنیاتنەرانی دەولەتی ئێراقی دەست دەکەن بەلکادنی کوردستان بە ئێراقی عەرەبی دا حکومەتێکی شپرزەو وناسەقامگیر بەرهەم دێت ،کوردەکانیش بۆ دامەزراندنی حکومەتی هەرێمدا دەستیان کرد بە لکاندی حزب و بەشێکی بێ کەلک لە پاشماوە جۆربەجۆرەکان بۆ بنیاتنانی حکومەتێکی حزبی دوور لە رەچاوکردنی بەرژەوەندیە بالاکانی نیشتمان دا. هەموو پاشماوە و جێماوە بێ کەلکەکانی حزبی بەعس لەگەل پیاوە بێ ئەزموونەکانی حزب و خێل و کەسایەتیە کان تێکەل بە ئەزموونی ۲۷سالەی رابردوو کران ،بەشێوەیەک ئاستی ئابووری و ئینتماو و هزرو بژێوی هاونیشتمایان دووا ئامانجیان بوو.

هەموو ئەو مادە خاوانە وەک سەرچاوەی مرۆی هەژمار ناکرێن بۆ بەرێوەبردن وەک چۆن لە هەولی دامەزراندنی سیستەمێکی سیاسی نوێ و یاسای نین تا وێنەیەکی جیاوزا لە رابردوو نیشان بدەن .ئازادی و سەربەخۆی دراوی سەرەکی نەتەوەی کورد بووە بەلام هەلگرێکی راستەقینەی نەبووە وەک چۆن ئامانج و خەونی سەرەکی سەرکردایەتی سیاسی و سیستەمی حوکمرانی کوردی نەبووە تا بیکات بە کردەوە لە واقع دا ،رەنگدانەوەکی جدی نەبووە بۆ بنیات نانی کۆمەلگایەکی تۆکمە و ئابووریەکی سەربەخۆ و بەدامەزراوەی کردنی جومگەکانی دەسەلاتی حوکمرانی . شوێنێک نەبووە تێدا سەربەخۆی کاری بۆ پاراستنی شکۆو کەرامەتی ئینسانەکان کردبێت،تا رادەی تێکشکاندنی شکۆی پەیوەندیەکان و دروستکردنی پەیوەندی دەسکرد لەسەر بنەمای دلسۆزی بۆ حزب جێگرەوە دەبێت .

ئامانج لەم پەرتەوازەیە بەرزکردنەوەی بوونەوەرێک دێت کە جێگای هەموو بەها نیشتمانی و نەتەوەی و کۆمەلایەتیەکان بگرێتەوە،لەسەرووی هەموو شکۆکان دابێت و دراوی ئازادی و سەربەخۆی دووا ئامانج بێت لە بەرنامەی سیاسیان . کۆمەلگای کوردی لەقۆناغی رێگوزەری دایە بەدەست ئەم پالەوانە سەختانە کە ئیدارە و ئیرادەی تووشی شۆک و ناسەقامگیری بووە،تا دەگاتە قۆناغی مردنی دیموکراسی بەدەست پالەوانە سەختەکان،ئەم پالەوانانە رۆژ بەدوای رۆژ پارەدارتر و مللەتیش هەژارتر دەبن ،بۆیە نەتەوەش زیاتر بەرەو پەشمودەی و خاک زیاتر بەرەو پەرتەوازەی و پەرت بوون دەروات لە ژێر سایەی پیاوە مەزنەکانی حزب دا. کاری ئەم کەمینە نوخبەی تێوەنەگلاوە لە تاکەکانی کۆمەلگا دا هەولدانە بۆ رێکخستنەوە ئەو بەشەی ماوە تا دارشتنەوە و دابەشکردنێکی دادیانەی سامانی نەتەوەی لەسەر بنەمای پاراستنی ئاشتی کۆمەلایەتی و پتەو کردنی ژێر خانی مرۆی بۆ بکەن گەرانەوەی شکۆبێت بۆ چینە هەژار خراو ،گەرانەوەی دادی کۆمەلایەتیە لەسەر بنەمای ەاونیشتمانی بووندا.

وەک چۆن دەبێت بەهەمان میکانیزم هەولی دابەشکردنێکی فعلی و راستەقینەی هەبێت بۆگەراندنەوی ویژدانی پرلەبەرپرسیاریانەی ئەخلاقی سیاسی و ئابووری وکۆمەلایەتی دا ،بنیاتنانی حوکمرانیەک لەسەر دوونیای رەمزیەکان کە پربێت لەچەمک و میتۆدی دەولەتداڕی و پاراستنی ئاشتی کۆمەلایەتی و شکۆی ئینسان. سالانی پر لەقەیران دا هەموو ئەو رەهەندە لاوازانە بەدەرکەوتن کەناتوانن تەحدای جدی بکەن بۆ تەحدا تازەکانی ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەلایەتی ئەم هەرێمە ! بەلکو بوون بە بەشێک لە ساتەوەختی رووتبوونەوەی راستیەکان. بۆیە دراوی سەربەخۆی پێویستە لە چوارچێوەی دەزگا و ئامرازە بێ رۆح وئیرادەکان نەمێنێت و دەربهێنرێن کە بە شێوەیەکی هەندەسی هەستیار دابەشکراوە لە نێوان بەرژەوەندیە کەسیەکانی ئێرەدا بەرادەیەک نەتوانرێت باز بەسەر عەقلیەت و ویست و ئیرادەی پیاوانی دەست رۆیشتوی حزب بدات بۆ بەرژەوەندی گشتی.

بۆیە دراوی سەربەخۆی پێویستی بەسیستەمێک هەیە کە تیایدا ویستی خەلک و هێزی یاسا و یاسا پارێزی و کاری راستەقینەی دەزگا دامەزراوەیەکان دەوێت بۆ پتەوکردنی جومگەکانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.