ئاش لە خەیالەکی ئاشەوان لە خەیالەکی تر

لەلایەن ستاندار Posted on 355 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

 

ڕووداو بە ئارەزووی خۆی پڕۆسەی سیاسی خورد دەکاتەوە هەر ڕووداو نا بەلکو هەر کەنالێک کە بەرنامە سازیەک دەکا . مێوانێک یان چەندمێوانێک لە ستۆدیۆ بانگێش دەکاو لە ڕێگای تەلەفۆنی کامیرەییش یەک دوو کەس دەدوێنێ . یەک دوو رۆژ بەر لە ئێستا سەرنجی خۆم بۆ ئەو مێوانە ڕاکێشا کە مێوانی ڕووداو بوو . پیرە پیاو نا بەلکو کامرە پیاو بوو و لە ئاخاوتنەکاشی پێدەچوو نیمچە مەسئولێک بیت چونکە بە ڕالەخۆبوویی لێدوانی دەدا . ئەو برادەرە گۆتی ئەگەر چی ئێمەو یەکیەتی کە پێکەوە دەچینە ناو حکومەتی بەغداو ۷٦٪ کورسیەکانمان هێناوە ، بەڵام پێمان خۆشە لایەنەکانی تریش لە گەڵمان بن بۆ ئەوەی بە یەک پاکێج کورد بچیتە ناو پڕۆسەکە . دوور لە تەزویر :

چوار لایەنەکە (گۆران، کۆمەڵ یەکگرتوو و بەرهەم) بە پێکەوەیی ٥۱۲۳٥۱ دەنگیان هێناوە و بە گوێرەی دەنگ بیت دووەم هێزن پاش پارتی بە جیاوازیەکی کەمەوە . چوار لایەنەکە ۱٤۷۷۱۳ دەنگیان لە سولێمانی لە یەکیەتی زیاتر هێناو کەچی لە سولێمانی ٦ کورسیان بەر کەوتووە ئەگەر بە یەک لیست بچووبان کورسیەکانیان دەگەیشتە ۹ کورسی . نەوەی نوێ لە سولێمانی بە ٦۳۷٦٠ دەنگ ۲ کورسی لە سولێمانی بە دەست بێنن کە چی ٤ لایەنەکە لە هەمان شار بە ۲۸۳۲۸۹ دەنگ لە ژێر هەمان هۆکار تەنیا ٦ کورسیان بە دەست هێناوە ، ۲۱۹٥۲۹ دەنگیان لە نەوەی نوێ زیاترە . ٤ لایەنەکە لەهەولێر ۱٥۲٦٥۹دەنگیان بە دەست هێناوە و ۳ کورسیان بەر کەوتووە .کەچی نەوەی نوێ بە ۷٠۸۳۳ دەنگ دوو کورسی هێناوە .لێرەش و بە هەمان هۆکار کورسیەکیان لە دەست داوە . لە دهۆکیش ٤ لایەنەکە ۷٦٦۳۱دەنگیان هێناوە کە دەکاتە دوو کورسی کەچی تەنیا یەک کورسیان بەر کەوتووە . لە کەرکوک و ناوچە دابراوەکانی تریش بەلای کەمێ و بە هەمان هۆکار ۳ کورسی لە دەست دراوە . دەنگە فەوتاوەکان لە سولێمان بەشی ۳ کورسی لە هەلێر و دهۆکیش بەشی ۲ کورسی لە کەرکوک و ناوچە دابراوەکانی تریش بەلای کەمێ بەشی ۳ کورسی کە دەکاتە ۸ کورسی . ئەوە حیساب و ئەوەش کتاب فەرموو بیژمێرە

. کەواتە دەنگی ڕاستەقینەی ٤ لایەنەکە بە دەنگی حەقیقی بێت دەکاتە ۱۸ کورسی نەک ئەو ۱٠ کورسیەی حیساب کراوە . دەوەلاهی بەشی هەشت کورسیش تەزویر کراوە .بە هەر هۆکارێکیشەوە بێت ئەگەر بهاتبایە ڕێژەی دەنگ دەر لە سەرووی ۷٠٪ بوایە نەک لە خوارووی ٥٠٪ بێشک لێرەش ٥تا ٦ کورسی تریش بۆ ئەو چوار لایەنە دەبوو کە کورسیەکان دەگەیشتە سەرووی ۳٠ کورسی . ئەو دوو حیزبە لێشمان دەدەن و شکایەتیشمان لێ دەکەن و هەروەها غەدرمان لێ دەکەن و لۆمەشمان دەکەن . ئەوە نیە کاکی وتە بێژ لە رووداو وەک خێریان پێ بکەن دەڵێ ۷٦٪ کورسیەکان هی پارتی و یەکیەتیە ئینجا پێشمان خۆشە ئەوانی دیش لە بەغدا لە گەڵمان بن . وەرن با بچینە رووەکی تری مەسەلەکان .

وتە بێژێکی تری رووداو و لە ئاخاوتنێکی تردا دەڵێ پێویست ناکا ئێمەو یەکیەتی بەبێ دانیشتنیش دەتوانین پێکەوە بچینە بەغدا . ئێ کاکە مادام وایە ئەو گروپی خایین خایینیەتان چیە کە دەڵێن کەرکوکیان لە ۱٦ ئۆکتۆبەر تەسلیم بە حکومەتی بەغدا کرد . ئێ کاکینە ئەوان وایان کرد ئەنگۆ بیرە نەوتیەکانتان کە لە ژێر کۆنترۆلی خۆتان بوو بتان پاراستبا . مەخموورو شەنگارو پردێ و شوێنی ترتان تەسلیم نەکردبایە . لە سەرێکەوە دەڵێن بەبێ دانیشتن لە گەڵ یەکیەتی دەتوانین ڕێک کەوین و لە سەرەکەی تریش قسە لە بەرزارتان دێتە دەر گروپی خاین خاینە . کە دەکاتە ۷٥٪ تەشکیلەی سیاسی یەکیەتی . لەوەی گەڕێن ڕۆژەک لە گەل تەشکیلە سیاسیەکەی عەبادی کۆدەبنەوە کە ئەمەریکا پاڵپشتیانەو ڕۆژەک لە گەڵ تەشکیلە سیاسیەکەی مالیکی عامری کۆدەبنەوە کە ئێران پاڵپشتیانە. ئەخر براینە نە ئەمەریکا هەندە غەشیمە وە نە ئێرانیش .قابیلە بەو حەبل حەبلێنە نەزانن . قابیلە دوو کەس نەبن ئەو زانیاریانە بۆ لای هەرتک لا بگوازنەوە بڵێن ئەوە بەزمی یەکیەتی و پارتیە . ئێ دەوەلاهی بچنە خەتی ئێرانی ئەمەریکا یان داعشێکی ترتان بەسەر کێل دەکاتەوە یان ۱٦ ئۆکتۆبەرزێکی تر . لە بەرامبەریشەوە ئەگەر بچنە خەتی ئەمەریکی دەزانن تورکیاو ئێران ئەوەی بن بەڕێ لە گەڵ ئێوەی کردووە دەیخەنە سەر بەڕێ . ئاو لە سەرەوە بۆ خوار لێژ دەبیتەوە ئەوان دەچن دەیانەوێ لە سەرەوە ڕێی لێ بگرن .

کاکە بەبێ چوار لایەنەکە، بڕۆنە بەغداو ئەو حوکمە پاشا گەردانیەی هەرێمیش هەر قابیلی ئێوەیە بەڵام دەزانم وەک گونی قۆرتان لێ هاتووە لە سەر ئەوەی ئەمەریکا ئەوەی ئێران و تورکیاو ئەوەی ٤ لایەنەکەو شەقامی تووڕەو خەلکی بێ ئیش و موچە لێتیان دەوێ کە هەر یەکەو بە ئاوازێکەوە و پێشتان هەڵناگیرێ و ئەگەر بشی برن ناژین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.