هەق وانیە کەسمان حەسادەت بەو بارەی ئێستای پارتی و یەکیەتی ببەین

لەلایەن ستاندار Posted on 309 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

پارتی و یەکیەتی بە تایبەتی یەکیەتی دەناو بارێکی موریح دا نینە
سەردەمی ئۆباماو بۆ هەرتکیان خراپ نەبوو ، شەڕی داعش هەبوو ئیشیان پێیان بوو . سەنتەر لاوز بوو و ئێران و تورکیاش بەو شێوەیەی ئێستا نەکەوتبوونە ناو بازنەی دژە ئەمەریکی و سەردەمی داعشیش ئەمەریکیەکان ئەوەندەی تەرکیزیان دەکردە سەر لەناو بردنی داعش و هێنانە پێشەوەی بەرنامەکانیان ، ئەوەندەگرنگیان بە دیموکاتیزەکردنی ناوچەکە نادا .
سەردەمی ترەمپ سەر لە بن شتەکان گۆڕدراوە .
داعش مەترسی جارانی نەماوە ، سەنتەر بەهێز بووە ، کورد (یەکیەتی و پارتی ) نیوەی خاکیان لە دەست داوە . ئابووریان سفرە مووچە بە عەلەولا دەدرێ ، بێ ئیشی فراوانە ، کۆمپانیە بیانی و ناوخۆیەکان یان ئیفلاسیان کردووە یان خزمەتگوزاریەکانیان گواستۆتەوە شوێنی تر .
پارتی و یەکیەتی وا بە مێشکیان خول دەخواتەوە کە ئەو دابەش بوونە ماڵی شیعەیە لە نێوان قەلەم ڕەوی ئەمەریکیەکان و ئێرانیەکان ، ئەوان دەتوانن بیجولێنن و شتەکی باشی لێ وەدەست بێنن و پێیەوە عافیەی جارانیان بۆ خۆیان بگێڕنەوە کە وا نیە لە بەر :
لە سەر ئاستی هەرێم ڕاستە وەزعی پارتی لە بەرامبەر وەزعی یەکیەتی جوانتر دەبینرێ زۆرەکەی لە بەر ئەو تەکەتول کاریەی ناو یەکیەتی بەڵام سەردەمی حوکمی ترەمپ بە تایبەتی ئەگەر خولی دووەمیش مسۆگەر بکا ، پێیان دەڵێ لە نێوان ئێمەو ئێران و تورکیا بە تایبەتی ئێران یەکێکمان هەڵبژێرن یانی ئەخزو عەتا نیە .
ئیدی دیاریش نیە شتەکان لەکوێوەو بە چ شێوەیەک دەمەییننەوە .
زۆرترین ئاماژەکان بەلای گرژبوونەوە دەڕوا . لە بەر ئەوەی نە ئەمەریکا وە نە ئێران مل دانانێن لە هەبوونی کۆنترۆلی تەواویان بە سەر عیراقو هەرێم و ناوچەکە .
بۆخۆشم نازانم ئەو هەموو دیالۆکەی پارتی لە گەڵ خەتی ئێران واتە مالیکی و عامری ، بۆ پێک هێنانی حکومەتە یان بۆ ئەوەیە ئەمەریکیەکان زیاتر لێیان بێنە پێشەوە . ئەگەر بۆ یەکەمە یانی دیارە حەزیان لە ۱٦ ی ئۆکتۆبەرێکی ترە . ئەگەر بۆ هی دووەمیش بیت هێشتا باشترە .
دیسان لەوەش هەرچەندە هەندەک سەرەدەریم هەیە ، تێناگەم ، ئایا پارتی دەتوانێ لە بەرنامەی تورکیاو ئێران دەرچێ و بە دڵی ئەمەریکا لە گەڵ عەبادی حکومەت پێک بێنێ .
لە یەکیەتی گەڕێ بە تایبەتی ئەگەر پارتی نەوێرێ لە ترسی تورکیاو ئێران بە بەرنامەی ئەمەریکا واتە عەبادی ، بچیتە ناو حکومەت چونکە ئەگەر وا بکا بۆ یەکیەتی دووشەشە وەک برێ ئەگەر خراپیش بکەوێ مادام پارتیش دەگەڵدایە هەر باشترە .
ئەوان کە دەیانەوێ بە درۆو دەلەسەکانی شاسوارۆکەو ماسوارۆکەوتەزویرو دەنگە دووبارەکان ، گۆڕان لە گۆڕەپانەکە ئاوت کەن یانی خراپتر لە باشتر . ئەخر تەنیا ئەو دەنگە بوێرو چاکسازە ماوە ، کە ئەویش دەمرێنن یانی چی . بەڕاستی کە وادەکەن یانی مێشکی بیرکردنەوەیان لاوازە تۆ وەرە بە هەموو لایەک گەمارۆ درابی و ئینجا پڕ دەیتە لەشی کوردیش .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.