هەڵبژادن  فریادڕەسی میللەتە یان فەرتەنەی سیاسەت

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە
کمال اسکندر
دوای ڕشتنی دەریایەک لەخوێن بەدرێژایی مێژوو ، دوای تێپەڕبونی هەزاران ساڵ لەشێوازی حکومڕانی خۆسەپێن بەبیانوی پاراستنی تەختی پادشایی و فراوانکردنی دەسەڵات و کورسی دیکتاتۆر و سەدان بڕوبیانوی تر ، خۆشبەختانە مرۆڤایەتی گەیشت بە ڕێگەیەکی ئاشتیانەی دەساودەستی دەسەڵات کەبریتیە لەپڕۆسەی هەڵبژاردن ، هەر بۆیە پڕۆسەکە لەهەر شوێن وڵاتێک بەسروشتی بەڕێوەچوبێ بوەبەکورترین ڕێگەی گۆڕانکاری لەدەسەڵات بەکەمترین زیان .
ئاساییە بڵێین لەکیشوەرێک بۆ کیشوەرێک ولەووڵاتێک بۆ ووڵاتیکی تر ئەرێنی و نەرێنی هەبوە بەواتای ئەوەی لەکۆمەڵگا هۆشیارو پێشکەوتوەکان دا پڕۆسەکە پاکتر و نەزیهتر ئەنجام دراوە .
پڕۆسەی هەڵبژاردن لەگەڵ بونی باشیەکانی ، بەڵام لێکەوتەو ئیفرازاتی نەرێنیشی هەیە بەتایبەت لە ڕووی وەستانی بازاڕو  دروست کردنی کاریگەری خراپ بەسەر هاووڵاتیان بەگوێرەی ئاستی ئەو ناسەقامگیریەی دروستی دەکات ، بۆیە تەنانەت ئەو ووڵاتانەی ڕێژەکی چڕی دەیان ملیۆنیان هەیە لەدانیشتوان هەوڵیان داوە پڕۆسەکە بەکەمترین ماوە تێپەڕێندرێ تا خەڵکان ژیانیان نەشێوێ و سەرقاڵی بینەوبەردەی هەڵبژاردن نەبن ، نمونەی ووڵاتانی ئەوڕوپاو تورکیای دراوسێ تیایاندا هەلبژاردنەکان لەماوەیەکی کەم بەیەکەوە بەڕێوەدەچن .
ووڵاتێکی وەکو عێراق لەنێویشیدا هەرێمی کوردستان هەروەکو چۆن هیچ لەباراندانەبوین لەزۆر ڕوەوە بەداخەوە لەبواری پڕۆسەی هەڵبژاردنیش دا زۆر فێڵبازانە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێ ، خەڵکی عێراق وهەرێم لەبارێکی دەرونی خراپ ڕۆژدەکاتەوە ساڵمان بوە بەساڵی هەڵبژاردن ، هەڵبژاردنی 12ی ئایارو ئەنجامەکەی چەند مانگێک ، دەکرێ وناکرێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەند مانگێک و ئەنجام ودەرکەوتەکانیشی هێشتا دیار نیە ، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانیش بەدوای دا هەر خوا بزانی بینەوبەردەکەی چەند مانگ دەخایەنێ ، ئیتر هەموو ئەوانە بوە بەهەکاری وەستانی ژیانی خەڵک و تێکەولێکەی بازاڕو زەوی و تێکدانی ژیانی خەڵک ، هەر بۆیە ئەگەر پڕۆسەی هەڵبژاردنی لەووڵاتان چارەسەری کێشە وململانێی سیاسیەکان بێ ، بەڵام حەقیقەت لەعێراق وهەرێم  خودی هەلبژاردن کراوە بەکێشە بەسەر هاووڵاتیان ، ئیتر لەعێراقی دەسەڵاتدارە فێلبازەکان چ ناوێک بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن دابنێین گونجاوە؟ فریادڕەسە بۆ میللەت یان فەرتەنەیە لەبازنەی سیاسەت؟

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.