شەڕی ئەمریکا و گۆرانی هاوکێشەکان و پشتی کەوالیس.

لەلایەن ستاندار Posted on 489 جار بینراوە

بەختیار نامیق

ئەگەر پێشتر هاوپەیمانی ناتۆ و وارشۆ دو بلۆکی بەرامبەر یەک بوبێتن و بە کۆمەڵێک قۆناغی هەستیاری پڕ لە کێشمە کێشی بەرژەوەندی وڵاتاندا ڕۆشبێت ، ئەوا دوای باڵادەستی ناتۆ و هەژمونگەرایی بەسەر بەشێکی زۆر لە بەرەی سەربازی و ئابوری و سیاسیدا ، ئێستە ئەمریکا لە بەرامبەر چاینادایە و ململانێکانیان دەبێتە ئەو شەڕەی کە دەکرێت کۆی نەخشەی هاوپەیمانیەتیەکان هەڵبوەشێنێتەوە یان دەستکاریان بکرێت ، یان هاوپەیمانی تر دروست ببێت و نەخشە کۆنەکان تەواو کارتۆنی بنەوە ، ئەو کاتەی کە چاینا بە سیاسەتێکی نەرمی ئابوری و تەکنەلۆژی دەبێتە یەکێک لە ژمارە گەورەکانی بەرامبەر ئەمریکا و دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا ، ئیتر ئەمریکا دوای ترامپ دەیەوێت بەر بەم فراوانخوازیە ئابوریەی چاینا بگرێت ، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە چاینا نەیتوانی لە ڕێ ی کیم جونەوە ئەمریکا غافڵ بکات تا نەخشەکەی جێ بەجێ بکات و ڕوسیاش لە دوژمنێکی کۆنی ئەمریکاوە دەبێتە دۆستێکی تازەی ئەمریکا و مێزی بەرژەوەندی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە ، ئەو کاتەی لە سەنگافورە ڕێککەوتنی نێوان ترامپ و کیم جون تەواو بو سەحنی شەڕی ترامپ بەرە و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایی ناوەڕاست جوڵا ، بە مانایەکی تر ئەگەر ئەوروپا و ئەمریکا هاوپەیمان بوبێتن لە بەرامبەر جۆرێک لە هاوپەیمانیەتیەکی کاڵی ڕوسیا و چاینا و ئێران ، ئەوا دوای کارکردن لە (ڕێگەی ئاوریشمی ) کۆی هاوکێشەکان پێچەوانە دەبنەوە (ڕێگەی ئاورشمی ڕێگەیەکی فراوانی وشکانی و ئاسمانی و دەریای چاینایە کە هەشت ڕێگەیە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسایی ناوەڕاست بە دەریای قەزوینیشەوە دەبەستێتەوە بە جیهانەوە ..سەیری وێنەی یەک بکە ) ئێستە ڕوسیا و ئەمریکا هاوبەرژەوەندین لە بەرابەر ترسەکانی ڕێگەی ئاورشمی چاینادا ،بەشێک لە ئەوروپا و چاینا هاوبەرژەوەندین لەبەردەم ڕێگەی ئاورشمی دا ، هەر ئەو کات دوای دەرکەوتنی داعش وەک سیناریوی (کورەی هەنگ ) ئەمریکا کاری لەسەر ڕێککەوتنی سەنگافورە کرد و هەر دوای ڕێککەوتنەکە کاری لەسەر قەید کردنی ئابوری ولاتان کرد بە پێ ی نەخشەی دژی بچوککردنەوەی چاینا و ئەمریکا بۆ ئەم مەبەستە ( باڵادەستی ئەمریکا) لە باج خستنە سەر دۆستەکانیەوە دەستی پێ کرد ( سعودیە بە نمونە ) پاشان بۆ دژەکانی ، لە ئێستادا هەر وڵاتێک ئەم ڕێگەیەی پیا بڕوات دەکەوێتە بەر غەزەبی شێرە سور (ترامپ) ، لەم نێوەندەدا ئێران وتورکیا بەشێکی گەورەن لەو ڕێگەیە ، بۆیە ئەمریکا بە بیانوی جورا و جۆرەوە دەیەوێت ئەم دو وڵاتە وا لاوز بکات کە توانای تەواوکاری ئەم ڕێگەیان نەبێت ( ئێران دۆسییەی ئەتۆمی و تورکیا قەشەیەک ) هەر بۆیە ئەگەر جیوپۆلەتیکی تورکیا گرنگ بێت بۆ ئەمریکا ئەوا دەبێت تورکیا تەواوی داواکاریەکانی ئەمریکا جێبەجێ بکات و هێشتا هەر بە لاوازی دەیکات بە دۆستی خۆی( دۆستێکی لاواز) چونکە کۆتایی ڕێگەی ئاورشمی لەسەر بەندەری جیهانە ، لەلایەکی ترەوە کار لەسەر بچوککردنەوەی ئێران دەکات وەک ئەختەبوتێک قاچەکانی دەبرێتەوە لە یەمەن و فەلەستین و لوبنان و سوریا و عێراقدا تا بتوانێ لە بری تورکیا باوکێکی دەستە مۆی وەک سعودیە بکاتە باوکی هیلالی شیعە ( قەیدی دوسەرەی ئێران و عێراق ، هنری کسنجەر) دوبارە بکاتەوە و قەیدی دوسەرەی هیلالی شیعە و هیلالی سونە پەیڕە و بکات ، ئەمەش ببێتە سەرەتایەک بۆ هاوسەنگی نێوان چوار هیلال ( شیعە و سونە و کورد و ئیسرائیل ) .

ئێستە دوای ئەوەی گوشارەکانی ئەمریکا بەرامبەر تورکیا و ئێران دەستی پی کرد ئێران بە ناچاری دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنی وڵاتانی سەر دەریای قەزوین ، کە چەندین ساڵە ئێران ڕێگری سەرەکی بوە ، ئەمەش بۆ ئەوەیە بەرەیەک دژی ئەمریکا بکەنەوە لە پاکستان و ئێران و چاینا و تورکیا وە دەست پێ بکات ، هەر لێرەوە ، شانسی ئەو وڵاتانە بەرز دەبێتەوە کە دەکەونە سەر ڕێگای ئەم شەڕەی ئەمریکا دژی ڕێگەی ئاورشمی ، دوا جار ئەگەر شەڕی گەروی هورمز کە شەڕی تەنها ئێران نیە بەڵکو شەڕی چاینا و ئێرانە بگاتە لوتکە هێشتا ڕێ لە ئەمریکا ناگرێت ئەو شەڕە بکات هەرچەندە بۆ ئەمریکا شەڕێکی قورسە ، لە ناو ئەم بەریەککەوتنانەدا دنیایەک یاری و سیناریۆ هەیە ، بێ دەنگی ڕوسیا جۆرێکە لە هاوبەرژەوەندی لەگەڵ ئەمریکادا ، ئێستە فۆکس لەسەر ئێران و تورکیایە بە پلەی یەکەم ( هەرچەندە کۆمەڵێک شەڕی تر هەیە لە ناو ناتۆدا بەڵام گرنگترینیان تورکیا و ئێرانە ) .

ئەمریکا کارتەکانی بەرامبەر بەم دو وڵاتە بەکار دەهێنێت و پێگەی خۆی لە ناوەندی ئەم شەرانەدا بەهێز دەکات کە بە پێ ی نەخشەی جوگرافی و جیوپۆلەتیکی کوردستان دەگرێتەوە ( باشور و ڕۆژئاوا) کە دەبێتە تەواو کاری بنکەی سەربازی ئەمریکا بۆ لتوانیا و کەنداو و دەبێتە بەدیلی ئەنجەرلیک ، شەڕی بەرامبەر ئێران لە ڕوی ئابورەیەوە دەستی پی کردوە و لە ڕوی سەربازیشەوە لە یەمەنەوە دەستی پی کردوە ، لە بەرامبەر تورکیا سەرەتای دەست پێ کردنیەتی کە سوریا سەکۆی بەریەککەوتنەکانە و کوردی ڕۆژئاوا گرنگترین کارتی ئەمریکا دەبێت بەرامبەر تورکیا و لە عەفرینەوە دەست پی دەکات و بەشار و کورد ڕێک دەخات بە گڵۆپی سەوزی ڕوسیاوە و دەیخاتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیلەوە ، وە بەشاریش لە ژێر دەستی ئێران دەردەهێنرێت و نەخشەکەی دەچیتەوە تەل ئەبیب (جێهێشتنی کڵاو شینەکان لە بەرزاییەکانی جۆلاندا ) ئێران وردە وردە ناوچەکانی ژێر هەژمونی خۆی جێدەهێڵێ چونکە لە ناوەوە ئەگەری ڕوخانی ناوەکی بەهێز هەیە .

لە باشور چی دەگوزەرێ و چی لە پشتی کەوالیسەوەیە ..؟

بۆ کۆنتڕۆڵ کردن و بونی بنکەیەکی بەهێز بۆ ئەمریکا بۆ شەڕی تورکیا و ئێران و دەرکردنی ئێران لە عێراق و دامەزراندنی عێراقێک کە نمونەی سعودیە بێت بۆ ئەمریکا و شیعەیەکی ئەمریکی لە عێراق حکوم بکات ، باشور پێگەیەکی گرنگە بۆ ئەم شەڕەی ئەمریکا ( بە ناوی قونسوڵگەریەوە تێچوی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار) بەرامبەر نەیارەکانی ، ئەگەر پێشتر ڕێککەوتننامەی ستراتیژی لە نێوان تورکیا و ئێراندا بوبێت و ڕەگێکی مێژوی هەبوبێت ( زهاو و ئەرز ڕۆم و ..هتد) ئەوا هەمان ڕێککەوتن کە تورکیا و ئێران ( وەک دو پیاوی نەخۆش) بەجێ ی دێڵن دەکەوێتە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەمریکاوە ، ئەمریکاش بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە ئارام بێت بۆ ئەوەی بتوانێت عێراقی دوای هەڵبژاردن لە بەرژەوەندی خۆی یەکلابکاتەوە و شەڕەکانی تری لێرەوە بکات دەبێت ناوچەیەک یان زۆنێکی ئارام بێت ، هەر لە چونی موقتەداوە بۆ سعودیە و پێکهێنانی کوتلەیەکی پەرلەمانی بۆ عێراق سەرەتای گرنگی باشور دەردەکەوێت ، ئێستە ئەگەر ئەمریکا ڕێککەوتنی ستراتیژی لە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆیدا بێت ، ئەوا بە ئاشکرا بە کورد دەڵێ کە دەبێت یەک بن ، وە حساب بۆ هەمو هێزەکان بکرێت( ڕاگەیاندنەکەی بەرزانی و دانیشتنی هەردو بنەماڵەی بەرزانی و تالەبانی بە نهێنی ) واتا هەمو ئەو هێزانەی کە لە هەڵبژاردنی پێشوی عێرا ق وکوردستان بەشدار بون دەبێت حسبیان بۆ بکرێت بە هێزی تازەشەوە ، هەر هێزیک بیەوێت ئەم ئاسایشە کە بۆ ئەمریکا گرنگە تێک بدات لە ڕێ ی هێزەکانی دۆستی خۆیەوە سفر دەکرێتەوە ، ئەڵبەت بۆ هەمو ئەمانە دنیایەک سیناریۆ هەیە ، دەکرێت ئێمەی لە سیناریۆیەکدا وا بنینین کە ئەمە دژی ئەم پیودانگانەیە کە باسی دەکەین لە ڕاستیدا دەکرێت تەنها ماکیاجێک بێت بۆ خڵەفاندنی هێزی سێیەم .

ئەم گۆرانکاریانە بۆ باشور و ڕۆژئاوا هیجی کەمتر نیە لە ڕوخانی سەدام و جێهێشتنی ڕۆژئاوا لە لایەن بەشار و دامەزراندنی کانتۆنەکانی ڕۆژئاوا ، ئەوەی دەمێنێتەوە کورد خۆیەتی بە تایبەت لە باشور کە بتوانێت یاری لەناو ئەم ساحە تازەیەدا بکات ، خۆ ئەگەر بتوانێت ئەم یاریە بکات ئەوا لە عێراقدا دەبێتە هێزێکی کاریگەر و سەرەتاکانیشی دەستی پێکردوە ( کردنەوەی ڕێگای هەولێر و بەغداد ) وە کەرکوکیش دەخرێتەوە ژێر دەستی کورد بە پێ ی دەستور و پەرلەمان کارا دەکرێتەوە و یەکەم هەنگاویش لە تەقاندنەوەی کۆگاکانی تەقەمەنی و یاسای تیرۆر و سەرۆکایەتی هەرێم و قەید کردنی بانکەکانەوە دەستی پێ کردوە ، کورد گەر نەتوانێ عاقلانە مامەلە لەگەڵ ئەم ڕوداوانەدا بکات و بکەوێتە بەر بەداشی بەریەککەوتنەکانەوە و هەڵەی وەک ڕیفراندۆم و ئۆکتۆبەر دوبارە بکاتەوە ئەوا کورد دەگەڕێتەوە بۆ پێش بەیانی ١١ی ئازار .

وێنەی یەک ( ڕێگای ئاوشمی)

kkk

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.