دواخستنی هەڵبژاردن یا دۆڕان و بێهەڵوێستی ڕێكخراوە مەدەنیەكان..!!؟

لەلایەن ستاندار Posted on 351 جار بینراوە

جەعفەر سەریكانی

 چەند ڕۆژێكە هەواڵی دواكەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەبیسرێ،لێرەولەوێ هەواڵەكە لە شەرمنیەوە خەریكە دەیكەن بەراستی ،یەكێك لەسیما جوانەكانی دیموكراسی و كۆمەڵی مەدەنی هەڵبژاردنی شەفافە لەكاتی خۆیدا ،كوردستان تەنها ئەم پڕۆسەیەی لەجێی خۆی ماوە، هەندێك لایەن لەودیو پەردە و شەرمنانە هەوڵی دواخستن دەدەن ،بەڵام هەڵبژاردن مافێكی گشتیە كەس مافی دەست تێوەردانی نیە لە زۆرێك لەولاتانی مەدەنی ڕۆژێكی دیاری كراو هەیە ،لەولاتانی دیموكراسی دا لەكاتی بوونی كێشە هەڵبژاردن پێش دەخرێت ، لای خۆمان دەبوو ساڵێك لەمە پێش بكرایە بەڵام هەندێك هێز دەنگیان بە درێژ كردنەوەی پەرلەمان دا،ئێستاش ترسانیان بە نەهاتنی خەڵك بۆ دەنگ دان و ترسان كە دەنگی پێویست نەهێنن پەنا بۆ دواخستن دەبەن بەبیانووی نەشیاو.! ئەم هێزانە پرینسیپی دۆڕانیان قبوڵ نیە بۆیە بەناوی گومان هەبوون لەتۆماری دەنگدەران پەنا دەبەن بەر دواخستن كەچی لەتۆماری دەنگدەرانی عێراق پاكتر كراوەتەوە و لەوێشدا بەشدار بوون ،هەر هێزێك داوای دواخستنی كرد واتە دێموكراسی لەگۆڕنا و درۆی كرد لەگەڵ بەڵێنەكانی پێشووی واتە بێ ئەدەبی كردنە بەرامبەر میللەت واتە ترسان لەسندوقی دەنگ.؟ بەكورتی كرمانجی هەڵبژاردن لەكاتی خۆی بكرێ بە هەموو كەم كوڕیەوە باشترە كە دوا نەخرێ .لە ووڵاتی قاقای لای خۆمان مزگێنی و نوقلانەی دواكەوتنی لێدەدەن كەچی دەورێك پەرلەمان درێژكراوەتەوە ..!!مخابن هێزە سیاسیەكان خۆیان بەمەدەنی دەزانن كێشەی ناو خۆی حیزبیان هەیە باری لاریان هەیە دەیانەوێ نائامادەییان بۆ پڕۆسەكەو كەموكوریان هەیمەنەی شێواوی خۆیان بكەنە كڵاو لەسەری هەڵبژاردن بنێن.. دەبێت هێزە مەدەنیەكان بجولێن دژ بەم هەوڵەو بێدەنگ نەبن سەنەمی بێدەنگی بشكێنن.!ئەگینا كۆمەڵگەی مەدەنی و گروپەكانی فشار كاڵاێكی بێ جەوهەرن ،قەڵەم بەدەستەكانیش دەبێت نووكی قەڵەم بكەنە فشارو تەنها تەماشاكەرنە بن هەموو تاكێك ئەركیەتی بێدەنگ نەبێ ،فێری كلتووری بردنەو دۆڕان بین كێش سەركەوت پیرۆزی بێت ئەمەیە كۆمەڵگای مەدەنی…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.