نھێنی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی نێوان بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا

لەلایەن ستاندار Posted on 367 جار بینراوە

ستاندەر
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، مەسعود بارزانی و مایک پۆمپیۆ گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی عیراق کرد.
بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی ئاگادار بۆ ستاندەر پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە لەسەر داوای حەیدەر عەبادی بوە بۆ ئەوەی ئەمریکا فشار دروستبکات بۆ ئەوەی پارتی و یەکێتی پەیوەندی بە ھاوپەیمانیەتیەکەی ئەوان بکەن.
پێشتر مەسعود بارزانی مەرجی ئەوەی بە عەبادی راگەیاندووە کە پێویستە پارێزگای کەرکوک لە پارتی بێت لە داھاتوو و ھێزەکانیشیان بگەڕێنەوە ناوچە کێشە لەسەرەکان و، عەبادیش داواکەی ڕەت کردۆتەوە و، پەیوەندی بە ئەمریکیەکان کردوە بۆ ئەوەی بەبێ مەرج پارتی ڕازی بکەن پشتیوانی لە ھاوپەیمانیەتیەکەی عەبادی بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.