نھێنی گفتوگۆ دوو قۆڵیەکان: مەکگۆرک پەیامێکی توند دەداتە بارزانی ستاندەر ئاشکرای دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 364 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاریەکان لە دواین کۆبونەوەی نێوان بارزانی و نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا برێک مەکگۆرک دوای ئەوەی لەلایەن بارزانی ڕەت کراوەتەوە داخوازیەکانی ئەمریکا بۆ پشیتوانی لە ھاوپەیمانیەتیەکەی عەبادی بەبێ مەرج ڕازی بێت، برێت مەکگۆرک ھەر وەک لە ماڵپەری (الێوت العراق ) بڵاوکراوەتەوە بە بارزانی وتوە بەو جۆرە مامەڵەیەت دەردەکەوێ وانەتان لە ریفراندۆم وەرنەگرتووە، ئەو وەڵامەش توڕەی بارزانی بەدوای خۆیدا ھێناوە، جێی باسە بەشێک لە چاودێران ئەو پێداگیریەی بارزانی لەسەر ریفراندۆم و نەچونە ژێر باری داخوازیەکان بە خاڵێکی ئیجابی دادەنێن و، بەشێکیش پێیان وایە بێ باج نابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.