ئـەمریکا پرۆژەھاوبەشەکەی نێوان تورکیا و عێراق شکست پێ دێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 324 جار بینراوە

کامەران خدر

پرۆژەی”ئـۆڤاکۆ” کەیەکێک بوو لەستراتیجی ترین پرۆژەکانی نێوان تورکیاوعێراق بۆ پەراوێزخستنی کورد، ئـەمریکا لەپێناو کورد شکست بەپرۆژەکە دێنێت.

پرۆژەی ئـۆڤاکۆ چییە؟
پرۆژەی ئـۆڤاکۆ ئـەم پرۆژەیە بوو کەماوەی ساڵێکە واتە رێک دوای ئـەنجامدانی ریفراندۆمەکەی ھەرێم لەساڵی ٢٠١٧، لەئـەنجامی گفتوگۆی بەردەوامی نێوان تورکیا و عێراق لەدایک بوو، پرۆژەکە بریتییە لەکردنەوەی خاڵێکی سنوری لەنێوان تورکیا و عێراق بۆئـاڵوگۆری بازرگانی، ئـەمەش ڕاستەوخۆ بریتییە لەلێدان لەئـابوری ھەرێم و پەراوێزخستنی دەروازە سنوری ابراھیم خەلیلەکەبەپێی ھەندێ داتای نافەرمی ئـاڵوگۆری بازرگانی لەنێوان تورکیاو ھەرێم کە ابراھیم خەلیل دەرچەکەیەتی بەبەھای ١٠ملیاردۆلاری ساڵانە دەخەمڵێندرێت.

یەنەی شەفەقی تورکیا کەرۆژنامەیەکی نزیکە لەحوکمەتی تورکیا لەراپۆرتێکیدا بڵاوی کردۆتەوە کەئـەمریکا شکستی بەم پرۆژەیە ھێناوە، هەر بە پێی راپۆرتی ئەو رۆژنامەیە، برێت مەكگۆرك نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا زنجیرەیەك دیداری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و تیایدا ئاماژەی بەوە داوە كە سنوورەكانی نێوان (عێراق – توركیا) لەلایەك و (عێراق – سووریا) لەلایەكی دیكەوە، لە هێزەكانی عێراق پاك دەكرێنەوە و دەخرێنە ژێر كۆنتڕۆڵی هێزەكانی ئەمریكا و هێزەكانی پێشمەرگە.

ئـامانجی سەرەکی ئـەمریکالەم پرۆسەیەدا گرینگی دانە بەکورد بەتایبەت لەباشور و ڕۆژئـاوا، چونکە ستراتیجی سیاسەتی دەرەوەی ئـەمریکا بریتییە لەگرینگدان بەم جیۆپۆڵەتیکەی کەکورد ھەیەتی لەناوچەکەدا، دیوی دووەمی ئـەمریکا لەشکستپێھێنانی ئـەم پرۆژەیە راستەوخۆپەیوەندی بەڕازی کردنی کوردەوە ھەیە بۆئـەوەی ڕۆڵی سەرەکی بگرێت لەپێکھێنانی حوکمەتی داھاتووی عێراق و لەم پرۆسەیەدا کورد خۆی یەکلا بکاتەوە بۆ ھەڵبژاردنی ئـەو بەرەیەی کەئـەمریکا سەرپەرشتی دەکات کەبەرەی عەبادییە، ئـامانجەسەرەکییەکەی ئـەمریکا لەھەموو ئـەو پرۆژانە پەیوەندی ڕاستەوخۆی بەکەمکردنەوە یان برینی ھەژمونی ئـێران بەپلەی یەک لەعێراق و تورکیا لەناوچەکەدایە.

ئـەمریکا لەھەنگاوی یەکەمدا بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەکە دەیەوێت کورد بگەرێنێتەوە کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکان، و پێشمەرگە ئـەم ناوچانە بەھاوبەشی لەگەڵ سوپای ئـەمریکا بپارێزێت بەتایبەت فۆرۆکەخانەی تەلەعفەر.

ئـێستاکورد لەبەردەم بژاردەکانی ئـەمریکا دایە، ئـەگەر بێت و کورد یاریکەرێکی باش بێت بەھەموو بەدیلەکانی ئـەمریکا رازی دەبێت، چونکە گرینگی پێدانی ئـەمریکا بۆ کورد یەکلای کەرەوەی پێگەی کورد دەبێت لەناوچەکەدا و دەرفەتێک دەبێت بۆ راستکردنەوەی ئـەو ھەڵانەی کەکورد لەماوەی ڕابردوودا بەرامبەر ئـەمریکاکردویەتی، بەپێچەوانەشەوە لەفەراغی ئـەنجامنەدانی ئـەم ئـەکتەکورد توشیپاشەکشەیەکی مەترسیدار دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.