چۆن بەژداربین له‌ دروستکردنی حوکومەتی نوێی عێڕاق

لەلایەن ستاندار Posted on 296 جار بینراوە

سمع صابر

ھەرچەندە پێکھاتەی کورد لە ئێستادا بە بەراورد بە ڕابردوو زۆر لاوازە بەرانبەر بە حوکومەتی فیدڕاڵی، ئەم لاوازیە دوو ھۆکاری سەرەکی لە خۆ دەگرێت، یەکەم: ڕووداوەکانی دوایی ڕیفراندۆم و بەتایبەت شانزدەی ئۆکتۆبەر و لە دەستدانی نیوەی خاکی ھەرێمی کوردستان، دووەم: لە دەستدانی پشتگیری نێودەوڵەتی بە گشتی و ئەمریکا بە تایبەتی، ھەروەھا نەزانین لە مامەڵەکردنی سەرکردایەتی کورد لەگەڵ دەرفەت و ھەلە زێڕینەکانی ناوچەکە و عێڕاق بە تایبەتی، بۆ نموونە لاواز بوونی پێکھاتەی (شیعە) دابەش بوونیان لە نێو خۆیان دا، بەڵام ھێزە کوردیەکانیش گیرۆدەی ھەمان قەیران بوونە.
راستە ئەم کەموو کوڕیانە لە نێو کورد و ھێزە کوردیەکان ھەیە، بەڵام پرسیاری جیددی ئەوەیە ئایا دەتوانین بەژدار نەبین لە دروستکردنی حوکومەتی فیدڕاڵی؟ بیشک وەڵامەکە نەخێر، کەواتە تەنیا ڕیگا بەشداریکردنە لە دروستکردنی حوکومەتی نوێی فیدڕاڵی، کەواتە چۆن بەشدار بین؟ چۆن کاریگەر بین لە بەژداریکردنەکە؟ چی مان دەوێت؟ چی مان ناوێت؟
دوایی ئەوەی پێکھێنانی حوکومەت ساغ بوویتەوە بە سەر دوو بەردا، کورد لە بەردەم سێ ئەگەر دایە بۆ بەژداریکردن.
یەکەم: چونە پاڵ بەرەی (نەسر و سائیرون و حیکمە و وەتنیە) بە پاڵپشتی ئەمریکا، ئەم بەرەیە بۆ کورد، خاوەنی سود و زیانە چونکە کورد چوار ساڵی ئەزموونی ھەیە لەگەل کاندیدی ئەم بەرەیە واتە ( حیدەر عەبادی) کە بریتیە لە جەنگی خاک و لە دەستدانی خاک و دڵ و کورد، ھەروەھا (سەدر) بوونی ھەیە کە خاوەنی زۆرترین کورسی ئەم بەرەیە، ئەم کەسایەتیە ھەڵوێستی سیاسی جێگیر نیە واتە ناتوانرێت پشتی پێببەسترێت، ئەمەش بۆ حوکومەتە نوێکە دەبێتە قەیران و لاوازی حوکومەت، ھەروەھا ئەم بەریە لەوانەیە ببێتە ھۆکاری زیاتری دابەش بوونی کورد بە تایبەتی (یەکێتی نیشتیمانی) چونکە ئەم بەرەیە زیاتر وەک ئەنتی ئێرانی خۆیی مانیفێست دەکات، ئەمەش بۆ یەکێتیەکان کارێکی قورس دەبێت بڕیارێکی وا بدەن تەواو ئەنتی ئێرانی بێت، ئەمەش خۆی لە خۆی دا لە دەستدانی زیاتری پێگەی کوردە، سەڕەڕایی ئەوەی ئەم بەرەیە ئەمریکا پاڵپشتی دەکات ئەمەش خاڵی بەھێزی ئەم بەرەیە ھەم بۆ خودی بەرەکە و ھەمیش بۆ کورد، چونکە کوردەکان لە دوایی ڕیفراندۆم پشتگیری ئەمریکایان لەدەستدا دەبێـت ئەم ھەڵەیە ڕستبکرێتەوە.
دووەم: چونە پاڵ بەرەی دووەم کە ( دەوڵەتی یاسا و ھاوپەیمانیەتی فەتح) لە خۆ دەگرێت، بکەرەکانی نێو ئەم بەرەیە لە خەیاڵدانی کۆمەڵگایی کوردی چەند بکەرێکی تاڵ و تاڕادەیەک بێزراون، ھەروەھا ئەم بکەرانە مێژوێکی تەواو ئەنتی کوردیان ھەیە لە ڕابردوودا، یەکێک لەم بکەرانە (نوری مالیکی)یە خاوەنی بڕیاری نانبڕاوکردنی ھەرێمی کوردستانە، ھەرچی (ھادی عامری)یە خاوەنی ھێنانەوەی پۆستاری (حەشدی شەعبی)یە بۆ نێو خاکی کوردان و ھەرێمی کوردستان، سەرکردەکانی ئەم بەریە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ئاماژەیان بەوە کرد کە ھەرگیز ئامادەنین پشکی لە سەدا حەڤدە بدەنەوە بە کورد ھەروەھا نابێت ھێزەکانی پێشمەرگە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەی ماددەی سەد و چل، ھەروەھا ئێران پشتگیری ئەم بەرەیەیە ئەمریکاش دۆستی بکەرەکانی ئەم بەرەیە نیە، بۆیە ھێزە کوردیەکان دووبارە دەکونەوە نێو (دڕدۆنگی سیاسی) لە بەرانبەر ئەم بەرەیە، ھەروەھا لەوانیە ئەم بەرەیەش کورد دابەش بکات، چونکە پارتی دیموکراتی کوردستان وەک دەردەکەوێت زیاتر لە بەرەی یەکەم نزیک ترە وەک لەم بەرەیە، ھەروەھا ئەم بەرەیە تەواو بەرەیەکی شیعییە بە پێچەوانەی بەرەی یەکەم کە ھەندێک لە سونیەکانی تیایە، دەتوانین بلێین ئەم بەرەیە بۆ کورد چ وەک ڕابردوو چ وەک ئێستاش گونجاو نیە کورد پاڵپشتی بکات.
دوای ھەڵسەنگاندنی ئەگەری یەکەم و دووەم نەگەنجانی ئەم دوو ئەگەرە بۆ کورد ئەگەری سێیەم بوونی ھەیە ئەویش لە پێناو یەکێتی و یەکڕیزی کورد ڕێگری لە دابەش بوونی زیاتری ھێزە کوردیەکان، ئەویش ئەگەری بوونی پڕۆژەی (یەکێتی کورد)ە.
ھەرچەندە ھێزە کوردیەکان دابەشی سێ ئاڕاستە بوون ئاراستەی دەسەڵات کە پێکھاتوە لە (پارتی و یەکێتی) و ئاڕاستەی ھێزە ناڕازیەکان کە پێکھاتوە لە ( گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ و ھاوپەیمانی) ئاڕاستەی سێیەم (نەوەی نوێ)، واتە دەمەوێت ئەوە بڵێم یەکێتی کورد کارێکی ئاسان نیە لە نێو ئەم ئاڕاسنانە بەڵام ئەستەمیش نیە، چەنکە چەندین بەرژەوەندی ھاوبەش و نیشتیمانی و نەتەوەی و ئێستایی دەتوانێت ئەم یەکێتیە دروست بکات، ببنە خاوەنی پڕۆژەی ( یەکێتی کورد) ئەم پرۆژەیە سەدەکانی بریتیە لە.
یەکەم: ڕیگری کردن لە دابەش بوونی زیاتری ھێزە کوردیەکان بەسەر بەرەی یەکەم و دووەم دا، ھەروەھا ڕێگری دەکات لە دابەش بوون لە نێو خودی یەک حیزبدا.
دووەم: ئەم پڕۆژەیە ئاشکرایی دەکات ھەرێمی کوردستان سەر بە ھیچ بەرەیەک نیە خاوەنی پڕۆژەی خۆیەتی، ھەر یەک لەم بەرانە زیاتری داواکاریەکانی کورد بێنێتەدی کورد پشتگیری دەکات.
سێیەم: کورد دەبێتە پشتگیری پڕۆژەی خۆی نەک پڕۆژەی ھیچ لایەک لە لایەکان.
چوارەم: دەتوانین ھاوسەنگی ڕابگرین ھەم لە نێوان ئێران و ئەمریکا و ھەم لە نێوان ھێزە و ھاوپەیمانیەتیە عێڕاقیەکان، ئەمەش وادەکات دوژمن دروست نەکەین بۆ داھاتوو.
پێنجەم: ھێزی کورد لە ھێزێکی پەرتەوازە و لاواز دەگۆڕێت بۆ ھێزێکی تۆکمە و بەھێز، لەبەرانبەر ھێزێکی دابەش بویی شیعی و سوننی.
لە کۆتاییدا کورد و ھێزە کوردیەکان لە بەرانبەر ھەلێکی باش دان لە دروستکردنی ئەم حوکومەتەدا، چونکە لەلایەک پێکھاتەی شیعی دابەش بوون و بەلاوازی دەردەکەون، لەلایەکی تر نێوانی ئەمریکا و ئێران لە خراپترین ئاستدایە، زەحمەتە وەک کابینەکانی تر رێککەون لەسەر کەسێک بۆ دروستکردنی حوکومەت، ھەروەھا حوکومەتی ئەم جارە حوکومەتێکی زۆرینە دەبێت کورد دەتوانێت باشتر و زۆرترین جومگەی ھەستیاری حوکومەت وەربگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.