سەردانی یەکیەتی بۆ گردەکە ، لەخۆڕانیە.

لەلایەن ستاندار Posted on 263 جار بینراوە

مەهدی کاوانی

کاکە ئەوانیش سیاسەت دەکەن . کاکە ئەوانیش حەز ناکەن زۆر بە هەرزان خۆیان تەسلیم بە سەرانی پارتی بکەن . گۆڕەپانەکە وەها ئاڵۆزە ئەگەر مەلەکەرەکی باش نەبیت ، دەخنکێی . سەرانی پارتی بە شەنسن لە ناو ئەو وەزعە ئاڵۆزە دوو سەرکردەی کاریزما دەناو گۆڕان و یەکیەتی ماڵئاواییان کرد . پارتی لەکونی دەرزیش بیت خۆی تێدا دەباتە ژوورێ . وەختی خۆی کە پارتی دەگەڵ گۆڕان ڕێک کەوتن بۆ پێک هێنانی حکومەت هەر یەکەو بە مەبەستێک . مەبستی پارتی بۆ ئەوە بوو شەڕە قسە لە ماڵی خۆی لاباو بیهاوێتە ناو ماڵی گۆڕان و یەکیەتی .

هیژا خوالێخۆشبوو کاک نەوشێروان چونکی مەلەوانێکی باش بوو شتەکانی پێچاوپێچ کردەوە بەڵام بۆ ئەوکاتی و یەکیەتی لە غیابی مام جەلال ئەو مەلەوانە نەبوون کە خۆیان بپەڕنەوە هەر زوو لە گۆڕان و کاکە نەوەو دەباشان پەشێمان بوونەوە . تەزویر هات بە هەردو دیوی دوو زۆنەکە . یەکیەتی ئەگەر تەزویریشی بکردبا ، نەدەبوا بەو فراوانیەی بیکردبا . کە کردیشی نەدەبوا هێرشی بکردبا سەر گردەکە . ئەخر گردەکە قەبری کاک نەوەی لێیەو بە ملیۆن سەردانی دەکەن دەبا بیانزانیبایە خراپتر لە پاشترەو فەشەلی بە دواوەیە . هەر واش دەرچوو . جاران شتەکیان بۆ پارتی دەبەر دەست دابوو ، ئەویش دەباشان بوو . بەس بەو دوو کردەوە ناشیرینە ئەگەر بە درۆش لە بەردەم پارتی کێلیان کردبایەوە ، هەر باش بوو شتەکیان بە شتەک دەکرد . پارتی خۆی ماتدابوو ڕەنگە بیگۆتبا لێیان گەڕێ با ئەوان واتە یەکیەتی و گۆڕان خەریکی یەکتر بن و منیش دەبمە تەماشاکەر . ئەخر ئێستاش یەکیەتی بڵێ بەو داوای لێبووردنەو چوونە گردەکە ، گرژیمان لە گەڵ گۆران کەم دەبیتەوە ، بەس نیە . ئەوە دەزانم کە یەکیەتی بوونەتە سێ لایەن .

خەتی هێرۆ کە قوبادو بافلیان لە گەڵەو هەتا پێیان بکرێ پێیان خۆشە نە پارتی نە گۆڕان لێیان عادز نەبن . لاهوور تاڵەبانی پارتی و خەتی کۆسرەت حەزی لێ ناکەن و حەزیش بەوە دەکەن لە گۆڕان نزیک بنەوە . کۆسرەتیش لەوەتی مام لە سەر گۆڕەپانی سیاسی ونە بە ئاشکەرا زەماوەندی خۆی لە گەڵ پارتی ڕاگەیاندووە . بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەر بە تەمای ئەوە بیت بە نزیک بوونەوەی زیاتریان لە گەڵ یەکیەتی ، بە هۆیەوە پارتی ناچار بە زۆر شت دەکەن . ، هەڵەنە ، لە دێگەڵەش پشتیان دە گۆڕان کردو دەباشانیشیان مراند . بە بڕوای خۆم پارتی نوخبەی پارەو هەندێکی تری لێ دەرکە ، ئەوانی تر زۆر بە چاوی دوژمنانە سەیری گۆڕان ناکەن . لە یەکیەتی گەڕێن با بۆخۆیان چ دەکەن چ ناکەن ، بڕوا بکە بەو وەزعەیان بەرهەمێکی تریشیان لێ دەبیتەوە . من بە دڵ و گیان حەز دەکەم بزوتنەوەی گۆڕان ، پارتی وەک نوخبەی پارەو ئەوانەی پێیانەوە بەستراون ، لە جەماوەری پارتی جیا بکەنەوە . ئەوە بۆ یەکیەتیش راستە .

کورد بدوێنە شەرحی خۆی دەکا . ئەگەر گۆڕان وا تێ بگا پارتی هاویەک بوونن ئەمە وانیە بڕۆ بیاندوێنە بزانە پێچەوانەکەت پێ ناڵێن با گۆران شەقام ، هەردوو جەماوەری پارتی و یەکیەتی بە بەرنامەیەکی تۆکمە بجولێنی کاخوان دوو ئەوەندەی تر لای خەلک خۆشەویستر نابی . بڕوا بکەن ئەوەی جەماوەری گۆڕان و شەقام دەربارەی ئەو حوکمڕانیە ناڕێکیەی دوو پارتی دەسەڵات دەڵێن ، جەماوەری دوو پارتە دەسەلاتەکەش کەمتریان پێ نیە . کە گۆڕان و شەقام و باقی ئۆپۆزسیۆن دەوێرن بیڵێن و ئەوان ناوێرن دەناو میدیا بڵێن ، مەسەلەکە زیاتر لە بەر نانبڕان و ڕووتکردنەوە لە دەسەلات و هەتا شتی تریشە .

با مەسەلەکە نەبەینە سەر گۆڕان و ئەوانی تر . با مەسەلەکە نەبەینە سەر ئۆپۆزسیۆن و ئەوانی تر . با مەسەلەکە ببینە سەر نوخبەی پارەو ئەوانی تر . با مەسەلەکە ببەینە سەر چاک کردنی وەزعی هەرێم با ببەینە سەر بەرقەرار بوونی یاسا ، پاککردنەوەی دەنگە دووبارەکان ، تەزویر . با داوا بکەین مووچە وەک خۆی لێ بێتەوە با هەلی کار بۆ خەلک بدۆزینەوە با مووچەکەمەکان زیاد بکرێ و زۆرەکانیش کەم بکرێتەوە . با خانەنشین بۆ تەمەنی خوار ٦٠ ساڵی نەمێنێ . با پەڕلەمانتارو مووچە باڵاکان لە خوار ٦٠ ساڵیەوە خانەنشین نەکرێن .شتی هاوبەشی نێوان جەماوەری هەموو حیزبەکان ئەوەندە زۆرە با ئیشی لە سەر بکەین .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.