چوارلایەنەکە بەگەرمی تاوتوێی بایکۆتی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان دەکەن

لەلایەن ستاندار Posted on 329 جار بینراوە

ستاندەر

لە چەند سەرچاوەیەکی تایبەتەوە ستاندەر زانیویەتی کەوا چوارلایەنەکە (گۆڕان کۆمەڵ یەکگرتوو هاوپەیمانی) لەئێستادا تاوتوێی بایکۆتی پڕۆسەی هەڵبژاردنی دەکەن، هۆکارەکەشی بۆ ئەو مەترسیە دەگێڕنەوە کە لە تۆماری دەنگدەران هەیانە.

سەرچاوەکە باسی لەوەشکرد کە چوار لایەنەکە ئامادەکاری تەواویان کردووە بۆ هەڵبژاردن ئەگەر سبەی بکرێت بەڵام وەکو ئەو سەرچاوەیە وتی ئەوان گومانیان لە پاکی تۆماری دەنگدەران هەیە و چاوەڕوان دەکەن حزبەکانی دەسەڵات تەزویرێکی بێشومار بکەن.

هەروەها سەرچاوەکە وتی لەئەگەری بڕیاری بایکۆت لەلایەن چوارلایەنەکەوە، ئەوا داوا لە جەماوەر و نوسەر و ڕۆژنامەنوسان دەکەین بایکۆتی پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن و شەرعیەت نەدەن بەو هەڵبژاردنە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.