ئـەمریکا ھەرەشەی بلۆک کردنی پارە و خستنە ناو لیستی تیرۆر لەو لایەنانە دەکات کە دەچنە پاڵ بەرەی ئـێران

لەلایەن ستاندار Posted on 352 جار بینراوە

ستاندەر: کامەران خدر

بەپێی ڕاپۆرتێکی رۆژنامەی “الاخبار”ی لوبانی ئـەمریکا لەرێگەی “برێت مەکگۆرک” ھەرەشەی لەو لایەنە عێراقییانە کردووە کە دەچنە پاڵ بەرەی ئـێران، کە لەرێگەی مالیکی و ھادی عامری یەوە سەرکردایەتی دەکرێت.

لەدرێژەی ڕاپۆرتەکەدا رۆژنامە لوبنانییەکە ئـاماژەی بەوە داوە ئـەمریکا فشارێکی زۆری لەپارتی و یەکێتی کردووە کەخۆیان بۆ بەرەکەی عەبادی یەکلا کەنەوە کە بەبەرەی ئـەمریکا ناسراوە، باپێی زانیاری رۆژنامەکە “برێت مەکگۆرک” ھەرەشەی لەزۆربەی سەرکردەکان کردووە ئـەگەر نەیەنە بەرەی ئـەمریکا ئـەوا لەلایەن ئـەمریکاوە سەرجەم پارەکانیان لەبانکەکان بلۆک دەکرێت و دەشخرێنە ناو لیستی تیرۆر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.