چەند زانیاریەک لەبارەی بایکۆت یان دواخستنی هەڵبژاردن

لەلایەن ستاندار Posted on 363 جار بینراوە

ستاندەر

ستاندەر لەڕێگای چەند سەرچاوەیەکەوە زانیویەتی کە لەنێو چوار لایەنەکە کۆمەڵ و هاوپەیمانی لەگەڵ ئەوەبونە کە چوارلایەنەکە بەهیچ شێوەیەک داوای دواخستنی هەڵبژاردن نەکەن، بەڵکو کۆمەڵ و هاوپەیمانی زیاتر مەیلیان بەلای بایکۆتی پڕۆسەکە بووە.

هەر بەپێی زانیاریەکان علی باپیر وەکو زانیاری ئەوەی بە ڕێکخەری گشتی وتبوو کە پارتی بەهیچ شێوەیەک هەڵبژاردن دواناخات، هەروەها وتبووی ئێمە چوارلایەنەکە ئەگەر داوای دواخستن بکەین ئەوا لەکۆتایی تەنها شەرمەزاریمان بۆ دەمێنێتەوە چونکە ئەو لەڕێگای یەکێتی یەوە زانیبووی کە پارتی هەڵبژاردنەکە دواناخات. بەڵام ڕێکخەری گشتی هەر سوربووە لەسەر ئەوەی چوار لایەنەکە داوای دواخستنی هەڵبژاردن بکەن.

بەپێی زانیاریەکان پارتی لەکۆتا کۆبونەوەی بڕیاری داوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیی ئەنجامبدرێت بەوەش گورزێکی کوشندەی لە بزوتنەوەی گۆڕان وەشاند.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.