بۆ یەکەم جار لە دەڤەری ڕانیە دوای ئاشکربوونی گەندەڵیەکانی ئەمری گرتن بۆ سەرۆکی شارەوانیەک دەردەچێت

لەلایەن ستاندار Posted on 542 جار بینراوە

ستاندەر: ڕانیە

دوای ئەوەی هاوڵاتیەکی دەڤەری ڕاپەڕین چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەسەر سەرۆکی شارەوانی شکارتە کۆدەکاتەوەو پاشان دەیداتە دادگا لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریەوە  بریاری دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی شارەوانی پێشووی شکارتە بەناوی (ج, ک, ح) دەردەچێت کە ئێسا لەدەرەوەی هەرێم نیشتەجێیە.

هاوڵاتی عزیز موستەفا, خاوەنی کۆمپانیای دروست
هاوڵاتی عزیز موستەفا, خاوەنی کۆمپانیای دروست

عزیز مستەفا خاوەنی کۆمپانیای دروست کە دۆسێی گەندەڵی لەسەر ئەو شارەوانیە کردەوە بە ستاندەر ڕاگەیاند کەوا : ئەوان تەنیا اعتبار لەسەر گەندەڵی ئەو کەسە ناکەن بەڵکو ئەو سەرۆک شارەوانیە تا پرۆسەی ئازادی عیراق لە بەغدا بووە کەجێی پرسیارە.
لەوەڵامی پرسیارێکی ستاندەر کە ئاخۆ چۆن توانراوە ئەو شارەوانیە بدەنە دادگا عزیز موستەفا وتی ” من سەرەرای ئەوەی خاوەنی کۆمپانیایەکی خزمەتگوزاریم بەناوی دروست خۆم خەڵکی ناوچەکەم و بە ئەرکی سەرشانی خۆم زانیوە روبەڕوی گەندەڵی ببمەوە, ئەو سەرۆک شارەوانیە خۆی و براکەی گەندەڵی قۆرغکاریان ئەنجامداوەو ئەرزی خەڵکیان فرۆشتووە و پارەی پرۆژەکانیان خواردووە بۆیە من دامنە دادگا, ئەو سەرۆک شارەوانیە بە پرۆژەی وەهمی پارەی وەرگرتووە و بە ئیمزای تەزویر شتی کردووە, زۆرینەی دۆسیەکانی لەڕێی عەشایریەوە کۆتایی هاتوون و دوو دۆسیەی گەورەی لە دادگایە بە ژمارە ٣٤١ و ٢٩٥ کە ئەمری گرتنی بۆ دەرچووە بەڵام رایکرد کە من بەر لە راکردنی دەزگا ئەمنیەکانم ئاگادار کردبوویەوە کە کەمتەرخەم بوون.
عزیز موستەفا دەڵێت: ئومێد دەکەم خەڵک وشیارانەو نەترسانە گەندەڵکاران بدەنە دادگا لەهەر پۆستێکدا بن و دام و دەزگا ئەمنیەکانیش بریارەکانی دادگا جێبەجێ بکەن و هەوڵ بدەن لەڕێی پۆلیسی ئەنتەرپولەوە ئەو کەسانە دەستگیر بکەن کە گەندەڵیان کردووە و پارەی خەڵکی ستەمدیدەیان خواردووەو ڕایانکردووە.
سەرچاوەیەکیش لە دەزگا ئەمنیەکانی ڕانیە بە ستاندەری ڕاگەیاند کەوا چەندین دۆسیەی گەندەڵی لەسەر ئەو سەرۆک شارەوانیە لە دادگان بەڵام بەهۆی ئەوەی لە هەرێمی کوردستان نیە لێکۆڵینەوەکان ڕاگیراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.