بازگەدانان لەنێوان ھەرێم وعێراق کوشتنی بازرگانی ھەرێمە

لەلایەن ستاندار Posted on 392 جار بینراوە

عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا 
بڕیاردەری لیژنەی بازرگانی ومافی بەکاربەر لەپەرلەمانی کوردستان .

بۆ سەرکردایەتی سیاسی کورد ؛ فریای پڕۆسەی بازرگانی ھەرێم بکەون ، تا بەتەواوی دانەتەپێت :

ھەرچەندە عەیامێکە لەچەند ناوچەیەکی جیاجیای عێراق ولەوشوێنانەی نزیکن لەناوچەسنورییەکانی ھەرێم لەلایەن بازگەکانی عێراق وحەشدی شەعبی بەبێ بوون وپێدانی ھیچ پسوڵەیەکی فەرمی وبیانویەکی باوەڕپێکراو کەئەوەش پێشێلکردنی تەواوی دەستورویاساکارپێکراوەکانە ھەر ئوتومبێلێکی بارھەڵگر کەکاڵاو شمەکی پێیەولەھەرێمەوە دەچێتە شارەکانی خواروناوەڕاستی عێراق بڕێک پارە وەردەگیرێت کەزۆری وکەمیەکەی پەیوەندی بە جۆری ئوتومبێل وبڕی کاڵاو شمەکەکەوە ھەیە ، ئەم کارە نیگەرانی زۆری لای بازرگانانی ھەرێم دروستکردوەو بەھەوڵێکی تری دەزانن بۆپوکانەوەی پڕۆسەی بازرگانی ھەرێم وکەمکردنەوەی کاڵاوشمەکی ھاوردەکراو لەدەرەوە بۆناو ھەرێم بەتایبەت ئەو کاڵاوشمەکانەی کە ڕاستەوخۆ دەنێردرێن بۆ شارەکانی خواروو ناوەڕاستی عێراق .
ئەوەی کە لەئێستادا بۆتە خەمێکی گەورەتر لای بازرگانانی ھەرێم ھەوڵدان وکارکردنەلەلایەن حکومەتی عێراق بەگشتی و پارێزگاری کەرکوک بەتایبەتی بۆ دانانی سێ بازگەی گومرگی لەنێوان شارەکانی( کەرکوک ـ سلێمانی ، کەرکوک ـ ھەولێر ، موسڵ ـ دھۆک ) .
گەر ئەم ھەوڵ ونیەتە سەربگرێت وبچێتەبواری جێبەجێکردنەوە ئەوا جگەلەوەی بەتەواوی بازرگانان بێھیوا دەکات، دەشبێتە ھۆکارێک بۆ کوشتن ولەباربردنی پرۆسەی بازرگانی و گۆڕینی ڕێڕەوو ئاڕاستەی بازرگانی لەھەرێمی کوردستانەوە بۆ خواروی عێراق ، و ھێنانەوەڕێچکەی خۆشی دواتر دەبێتە کارێکی زۆر ئەستەم وگران .
بۆیە لەئێستادا کەباس لە پێکھێنانی حکومەت وپەرلەمانی نوێ دەکرێت ئەرکی سەرکردایەتی کوردو ھەموو پارتەسیاسیەکانە کەنوێنەریان ھەیە لەعێراقدا لەدەسەڵاتی جێبەجێکردن بن یان یاسادانان پێویستە پێش باسکردن وھەوڵدان بۆوەرگرتنی پۆستێکی لاوەکی وتەشریفاتی کەھیچ دەستکەوتێکی لێوەبەدینایەت بۆکوردو ئەزمونیش ئەوەی بۆسەلماندوین ، باشترە جەخت لەجێبەجێکردنی ماددەوبڕگەکانی دەستوری عێراق بکەنەوە وەک خۆی ، چونکە دانانی بازگەی گومرکی لەنێوان شارەکانی ناوخۆی عێراقدا کەھەرێمیش بەشێکە لەعێراق لەئێستادا نەک پێشێلکردنی یاسایە بەڵکو یاریکردنیشە بەو دەستورەی کەبەقسەی ھەموو بەرپرسانی عێراق بەھەرێمیشەوە چەترێکەو دەبێت کۆکەرەوەی ھەموان بێت لەژێریدا .
بۆیە داوا لە بەرپرسان ونوێنەرانی ھەرێم لەبەغداد ، سەرکردایەتی سیاسی کورد، لیژنەکانی دانوستانکار لەگەڵ حکومەتی عێراقی دەکەم کە ؛
تکایە تکایە فریای پڕۆسەی بازرگانی لەھەرێم بکەون و ڕێگربن لەھەموو ئەو ھەوڵە نھێنی وئاشکرایانەی کەدەدرێت لەپێناو کوشتنی بازرگانی و گۆڕینی ڕێڕەوەکانی بازرگانیکردن لەھەرێمەوە بۆناوچەکانی تری عێراق چونکە لەئەنجامدا جگەلەوەی ھەرێم لەڕووی کۆکردنەوەی سەرچاوەی داھاتەوە لاوازتروبنکۆڵتر دەبێت وڕووبەڕووی داتەپینێکی تری ئابوریش دەبێتەوە ، لەکۆتایشدا ھاوڵاتیانی بەشمەینەتی ھەرێم سەرەڕای ھەبوونی ئەو ھەموو تەنگەژەو قەیرانانەی کە ئێستا پێوەی گیرۆدەیە باجدەری سەرەکی ئەم ھەوڵەی تری حکومەتی ناوەندە .

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.