سیستەمی پارالێل ،یان ستەمی پارالێل !!.

لەلایەن ستاندار Posted on 528 جار بینراوە

سعدی مسته‌فا

سیستەمی پارالێل یەکێکە لەو سیستەمانەی کە چەند ساڵێکە وەزارەتی خوێندنی باڵا پەیڕەوی دەکات بۆ وەرگرتنی بەشێک لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم لە زانکۆ و پەیمانگاکان لەبەرامبەردا بڕێک پارە وەردەگیرێت لەفێرخوازەکە ، کە تێیدا دوو جۆر قوتابی وەردەگیرێت لەو کۆلێژو بەشانە، کە جۆری یەکەمیان ئەو خوێنکارانەن بەھۆی گەورەیی تەمەنیان لە زانکۆو پەیمانگاکان لەکاتی بەیانیان وەرناگیرێت ، دووەم جۆریشیان ئەو قوتابی و خوێندکارانەن کە نەیانتوانیوە نمرەیەکی شایستە بە حەزو خولیای ئەو کۆلێژ و بەشانە بەدەست بێنن کە ئارەزوویان لێیە ، جا جۆری یەکەم لەوانەیە فێرخواز بەچەند ھۆکارێک دابڕابێت لەخوێندن ئێستاش تەمەنەکەی گرفتە لە وەرگرتنی لە زانکۆو پەیمانگاکان ، بۆیە سیستەمێکی باشە بۆئەوەی ئەو قوتابیانە بە بڕێک پارە بتوانن کۆلێژ یان پەیمانگاکەی تەواو بکات . بەڵام جۆری دووەم کە قوتابی و خوێندکارەکە حەزو ئارەزووی لەبەشێکە وە نمرەی بەدەست ھاتووشی ناگاتە ئەو بەشە بۆیە ئەو سیستەمە بەشێک داشکانی کردوە بەچەند نمرەیەک لەکەمترین کۆنمرەی وەرگیراو لەو بەش و کۆلێژانەی بەیانیان کە ھەیە،
جا ساڵ بەساڵ ڕێژەی وەرگرتنی ئەو قوتابیانە زیاتر دەبێت کە ئەویش لەسەر حیسابی قوتابیانی ترە ، واتە ئەگەر کۆلێژێک پێشتر (١٠٠) قوتابی وەرگرتبێت ئەوا کۆلێژەکە ئێستا ئەگەر بە سیستەمی پارالل (%٤۰)خوێندکاران وەربگرێت ئەوا کۆلێژەکە دەتوانێت تەنھا (٦۰) خوێندکارو قوتابی لە کاتی بەیانیان وەربگرێت، (٤۰)قوتابیش بە پارە بەپارلێل وەردەگرێت ،کە ئەو قوتابیەش لەتەنیشت ئەوقوتابیەی کەبەشەونخوونی ئەو کۆلیژو بەشەی بەدەست ھێناوە دادەنیشێت ،سەڕەڕای ئەوە زۆربەی قوتابیان و خوێنکاران لە بارێکی سایکۆلیژی ناخۆش ژیانی زانکۆوپەیمانگاکان بەڕێدەکەن و بەردەوام بیردەکەنەوە کە ئەگەر ئەوانیش کوڕە دەوڵەمەند بوونایە ئێستا لە کۆلیژوپەیمانگای بەرزتر وەردەگیران ، دواتریش بابای قوتابی و خوێندکاری وەرگیراو بەپارالێل لەدوای تەواوکردنی خوێندنی لەبەر ئەوەی کوڕە دەوڵەمەندە ئەوا زووتر دادەمەزرێ و ھەلی کاری بەدەست دەکەوێت،

بۆیە ئەو سیستەمە یەکێکی ترە لەوبارە قوڕسانەی کە حکومەت لەسەر کەس و کاری خوێنکارانی داناوە ،وە کاسبیەکی ترە بۆ حکومەت و ڕووتاندنەوەی گیرفانی بەتاڵی ھاوڵاتیانی مووچە بڕدراوە ، وە ئەگەر حکومەت ھەر دەیەوێت ئەو سیستەمە جێبەجێ بکات با ڕێژەکەی کەم بکاتەوە ،یاخود چەند کۆلیژو پەیمانگایەکی تاییبەت بکاتەوە بە بینایەو مامۆستاو ستافی نوێ،
کە بەجۆرێک بێت کەکرێی خوێندنی زۆر کەمتر بێت لە زانکۆ و پەیمانگە ئەھلیەکان، وەلێرەوەش داوا لەلیژنەی پەروەردەی پەرلەمان و ڕێکخراوە قوتابی و خوێنکاریەکان وخەمخۆران و ئازادی خوازان دەکەم لەسەر ئەو بابەتە بەجواب بێن و ناڕەزایەتی دەرببڕن، چونکە حکومەت ئەمساڵ ئەوەی کە خۆی ڕایگەیاندوە ڕێژەی وەرگگرتن بەو سیستەمە پارالێلە لە ھەندێک کۆلیژ و پەیمانگە دەگاتە( ٪٤۰)و لەھەندێکیش دەگاتە(٪٥۰) کە ئەگەر ھەر بێدەنگی لێبکرێت ساڵانی داھاتوو ڕێژەکەی بەو سیستەمە زیاتریش دەکرێت .

ئەوەی خوارەوەش ڕێنمایی ئەو ساڵی وەزارەتە دەربارەی ئەو سیستەمە.

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.