ستاندەر
ساتێک بەر لە ئێستا ئێران ژمارەیەک موشەکی ئاراستەی بارەگای حزبی دیموکراتی ئێران کرد لەشاری کۆیە.
بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر لەو موشەکبارانەی ئێران بۆسەر بارگاکانی حزبی دیموکرات لە کۆیە سکرتێری حزبی دیموکرات بریندارە بەڵام برینەکەی سوکە، هەر بەپێی زانیاریەکان لەئەنجامی بۆردومانەکە کە فڕۆکەشی تێدا بەکارهاتووە چەند شەهید و بریندارێک هەیە.
جێگای باسە ئەو موشەکبارانە لەدوای سوتانی کونسوڵخانەی ئێران دێت لە پارێزگای بەسڕە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە. جێگای ئاماژەیە لەخوارو کونسوڵی ئێران دەسوتێ ئێران تۆڵەی لە کورد دەکاتەوە.