ستاندەر
بەپێی هەواڵێک کە “صوت العراق” بڵاوکراوەتەوە ملا بەختیار کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بۆجاری سێیەم نامەیەکی دەستلەکارکێشانەوەی ئاراستەی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتی کردووە. جێگای باسە ناوبراو پێشوتر دوجار دەستی لەکار کێشاوەتەوە بەڵام دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە سەر کارەکەی.
ئەو نامەیەی ملا بەختیار لەدوای ئەو دەمەقاڵێ و ناکۆکیە دێت کەلەنێو یەکێتی دروست بوو لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار.