ستاندەر
مايك پێنس جێگرى سەرۆکی ئەمریکا، له تويتێکیدا باسى لە په‌يوه‌ندييه‌كى تەلەفۆنی خۆى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان كردووه و ده‌ڵێت ئيدانه‌ى مووشه‌كبارانى ئێرانم بۆ سه‌ر هه‌رێم كردووه. لەهەمانکاتدا كۆشكى سپيى ئه‌مه‌ريكاش، به‌ياننامه‌يه‌كى بڵاوكردووه‌ته‌وه و به روونى ده‌ڵێت مايك پێنس ئيدانه‌ى ئه‌و مووشهكبارانهى ئێرانى كردووه.
ئەوە لەکاتێکدایە راگهيهندراوەکەی حكومه‌تى هەرێم سەبارەت بەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەی مایک پێنس و نێچیرڤان بارزانی کە لە سایتی فەرمی حکومەت بڵاوکراوەتەوە بەهیچ شێوەیەک باس لە ئیدانەکردنی موشەکبارانەکە لەلایەن مایک پێنس ی جێگری سەرۆکی ئەمریکا نەکراوە.
سەبارەت بەو پرسە لایخۆیە ڕۆژنامەنوس “ئەرسەلان ڕەحمان” ئەو کردارەی حکومەتی هەرێم بە خەسڵەتی نەعامە وەسفدەکات و دەڵێت ئەوە وەکو بەرگرتنی ڕۆژوایە بە بێژینگ هەروەها دەڵێت باسنەکردنی ئیدانەکردنەکەی جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە كاتێكدا ئه‌و ئيدانه كردنه هه‌م بۆ كوردى رۆژهه‌ڵاتى و هه‌ميش بۆ هه‌رێم سوكانييهكه له ناو ئهوبێدهنگييه ترسناكه‌ى له ئاست كاره‌ساته‌كه‌دا هه‌بووه.