ستاندەر
بریارە سبەی چوار شەممە لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری ئەنجام بدرێت.
عەتا ناسر سەقزی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایدەگەیەنێت حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بە راگەیەنراوێک داوایان لە ھاوڵاتیانی رۆژھەڵاتی کوردستان کردوە لەدژی لەسێدارەدانی گەنجانو بۆردومانکردنی بارەگای حزبەکانی رۆژھەڵاتی کوردستانو شەھیدو بریندارکردنی تێکۆشەران سبەینێ نۆزدەی گەلاوێژ مانگرتنی سەرتاسەری رابگەیەننو ھیچ کەسێک دوکانو بازارەکان نەکاتەوە.
ھاوکات بریارە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتوەکانیش لە ھەولێر سبەی سەعات ١٠ بۆ پشتیوانی مانگرتنەکەی رۆژھەڵات گردبونەوە ئەنجامبدرێت.