ھۆشیار عەبدوڵا
(پارتی نەبوایە ئێستا ئەم ھەرێمە سەربەخۆ بو)
پارتی و سیاسەتە چەوتەکانی بارزانی نەبوایە ھەرگیز ھەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان وایان بەسەر نەدەھات !
پارتی و سیاسەتی بارزانی نەبوایە ؛
کارتێکی بەھێزی وەک راپرسیی وا ئاسان ھەرزان فرۆش نەدەکرا و سەربەخۆیی نیشتیمانی بە دەیان فرسەخ نەدەڕۆیشتە دواوە .
پارتی و سیاسەتی بارزانی نەبوایە؛
کەس نەبو ئەمڕۆ بڵێ حسابی ھیچ بۆ کەس ناکەم و بۆ رۆژی دوایی بە رەنگێکی زەردھەلگەراو و شڵەژاو لە عەبادی نەدەپارایەوە کە ھەمو دەرگاکان دانەخات !
پارتی و سیاسەتی بارزانی نەبوایە؛
خەڵک بێ موچە نەدەبو و نەوتی ھەرێم نە دەدزرا و دەبو بە خێر و بێر بۆ خەڵکەکەی.
پارتی و سیاسەتی بارزانی نەبوایە ؛
دەمێک بو ھەڵبژاردن لە ھەرێمدا دەبو بە شارێی گۆڕانکاری و ئەوان نەبونایە ھەڵبژاردن و تەزویر نەدەبون بە دەستەخوشک ، ئێستا وەک پەتا تەزویری پارتی حزبی تری وەک یەکێتیشی نەدەگرتەوە .
ئەوان نەبونایە ؛
ئێستا ھەرێم دەستورێکی دیموکراتی کۆماری پەرلەمانی بەھێزی دەبو .
بارزانی و کورسیەکەی نەبوایە ئێستا داخستنی پەرلەمان و کودەتا بەسەر شەرعیەت لە مێژوی حوکمی خۆماڵیدا تۆمار نەدەبو .
ئەوان نەبونایە ؛
ھەمو بنەماکانی سەربەخۆیی نیشتیمانی وەک ئێستا وێران نەدەبون.
سیاسەتی پاشکۆیەتی ئەوان نەبوایە تورکیا و ئێران تەراتێنیان نەدەکرد لەھەرێمدا!
من دژی ئەوەم بە زمانی رزگارکەر خۆت بناسێنی و ئەوانی دی سفر بکەیت ، ئەگەر نا ئەزانم ئێوە ھەن و خەلکی تریش ھەیە و دەبێت ، ئێوەش دەمێنن و خەلکی تریش دەمێنێت ، بەڵام حەز ئەکەم بزانیت و دڵنیابیت کە
سیاسەتی چەوتی خۆت و حزبەکەت نەبوایە ئێستا ئەم ھەرێمە سەربەخۆ بو.
باسی سەردەمی شاخ ناکەم بەڵام پێم بڵێ لە ۱۹۹۱ ەوە تا ئێستا جگە لەدژایەتی سەربەخۆیی نیشتیمانی چیتان کردوە؟!