کورد لەزیندانی بێ شوناسیدا …

لەلایەن ستاندار Posted on 469 جار بینراوە

ئاوات محمود

کۆماری نائیسلامی ئێران ھاوشان بەناسۆنالیستەکانی تورک و عرەب، باھۆشی ئەوکۆمەڵگایە نمونەیەکی زیدوی ئێستایەو کەوتۆتە بەر ھەژموونی لیبڕالیزمی نوێوە ، ئەوەش بەشێکە لەمێژووی ڕابردوی پاراستنی سەنگی ئەنتۆلۆژیایی ئینسانی بوونیان، لە ڕاستیدا دووفاقەی و دوو ڕەھەندی ئیتێکتیکی یەکێکە لەدیاردە زاڵ و چەپێندراوە باوکان لەسەر سروشتی ئێمەی کوردا کەھاوردە و ھەناردە کردنی پیشەسازی مەرگ و کوشنت و بێ بەھاکردنی مرۆڤدا وەک ئەفلام کارتۆن پیشانی خەڵکی دەدەن ،چونکە مرۆڤی سایکۆباتیزم سڵ ناکاتەوە لە قەتڵ و عامکردنی ھیچ جۆرە ئینسانێک بەبێ ھیچ بنەمایە کی تەیافەگەری مەزھەبی، ئێمەی کورد دەبێ ئەو ڕاستایانە بزانین تەنھا ئەدای ئەڵتەرناتیڤ چەکی بەرەنگاریە بۆ بەگژدا چونەوەی سیستەم کەلەلایەن سیستەمی کەپیتالیزم سەپێندراوە بەسەر دەستەی ئیناسەنە چەوساوەکان، حیزبی دیمکرات ئەگەربەم چەشنەی ئێستا دۆخی بێدەنگی و ڕۆحی یاخی بوونیان ھەبێت بەرەنگاری نەنوێنین لەبەرامبەر زوڵمدا ڕەنگە ئەو سیستەمە فاشیستە ناچۆڕە نائیسلامیەیی ئێران فیگەری قەتڵ و عامی ئینسانی زیاتریش بخوڵقێنێت لەوسۆ نگەوە مرۆڤی ئێمە دەبێت لەچەمکی چەوسانەوە تێبگات و ھەڵی سەنگێنێ و واتایی پێبدات لەبەرامبەر ئازادی کەسیەتی خۆیدا شیبکاتەوە،نائاگایی تاکی کورد باشترین جۆری نائاگایە لەبەرامبەرچەمکی چەوسانەوە…
ڕویەکی تری جەمسەرەکانی دەسەڵاتی فاشیستی تا ئەمڕۆ منۆپۆلە بە مێژووی پەیوەندی دژوار و حیکایەتێکی دیاریی خودایی نەعلەتێکی ئینسانی، کەدووچاری کۆمەڵگای کوردی بۆتەوە کەدەیان دیمەنی دراماتیک و تراژیدیا و کارەساتباری ئینسانی گەیاندۆتە قۆناغێک کەمەحاڵە مێژووی قۆناغەکانی کۆمەڵگای مرۆڤایەتی ودۆخی وەحشیگەری لەوچەشنە قێزەونە بەخۆیەوە ببینێت چونکە پەیامی ئێران ویستی کوردەو پەیامێکی کۆیلایەتیە، ئەو ھەمووە شەڕە ئایینی و مەزھەبی و تائیفیە ناسیۆنالیستە بەرجەستە دەکات دەرھەق بەکۆمەڵگا کەچەندین دیمەنی تراکماتیکی و تراژیدیای خوێن باران کردنی مەزھەبی کورد ، وەک سمبولی ڕەسە نایاتی خۆیان پیشانی خەڵکان دەدەن مرۆڤ دەکەن بە دیمانگە لەت و پەرتی دەکەن بۆ ئەوەی دەسەڵاتیان لەڕۆژھەلاتدا لەڕێگەی نۆکەرو بەکرێگیرا وەکان وگروپە تیرۆرستەکان لە ناوچەکانی مەبەست ھەژمونی خۆیان بسەپێن و پشکی تاڵانی سامانی ناوچەکەیان دەسکەوێ، کاری تیرۆر بکەنە سمبوول ئاشکرایە سیستمی کاپیتالیزم بۆ سەر خستن و سەپاندنی پرۆژە سیاسی و ئاوبوری گۆڕانکاری لە خودی سیستەمدا بکات کە بەقازانجی خودی خۆی نەبێت،بێشومارە ئەو ئامۆژگارییانەی بەخشران لە پێناو دروست کردنی یەک ڕوویی تاک، بەڵام چاکسازی دەروون ئەوەندە ئاسانییە و بتوانیت بە ئاوو سابوون چڵکی لابەریت، ئەوئامانجە پێکاوەی کەپلانی بۆ داڕێژراوە لەبیر بکرێت ،ھەرلە جینوساید کردنی شەگال و عەفرینەوە بەرەو جینوسایدی دیموکراتیەکان کەڕوخساری وەحشی گەری کەپیتاڵیزم دەردەخات کوشتن و بڕینی تەواوی گروپە تیرورستەکانی فاشیزمی ئیسلامی ئێرانی و دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا چ کارەساتێکیان بە مرۆڤایەتی بەخشی جگەلە تراژیدیای قەتڵ و عامی دژەمرۆی و بێ بەھاکردنیان، ئەگەر لەڕووی ئەنسرۆپولۆژیەوە ڕەوشتی ئەم جۆرە ئینسانانە لێک بدرێتەوە ڕاستە بەڕوخسارو دیمانگە وێنەی ئینسانێک دێتە بەردیدمان، بەڵام لەڕەوشت وجەوھەر دا دڕندەو نائینسانی دەر دەکەون ،چونکە گەلی کورد گەلێکی بێ پشتیوان و بێپەنھانە سەرباری ئەوەی سیاسیەکانی کورد ھەمیشە لە تراژیدیادا بەردەوامن بەنمونە ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ ڕژیمی بەعسی ژێرخاکنراو دەیبیستین تورکیای فاشیست بۆر دوومانی ناوچەکانی کورد ستانی باشوری دەکرد کەتەنھا سەگێکی عێراقی بەر بۆردومانی تورکیا کەوتبوو، سەدام حسێن لەبەرە بەیانەوە تادرەنگانی شەو بۆردومانی ناوچەکا نی تورکیایی کردەوە، چونکە سەدام حسێن دەیوت (ئەمڕۆ سەگێکی عێراقی و دوو سبەش جوندێکم و سێ سبەش وڵاتەکەم داگیردەکەن) ئەگەر بەو چەشنەی ئێستا کوردسان ی باشور پێدا تێپەڕێت و بێدەنگ بین ئـەوا چاوەڕێ ترۆپێکی یۆتیای سیاسی و نائینسانی جینۆسایدی ھەموو تاکەکانی کوردستانی باشور بکەین …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.