رۆژنامەیەکی ئیماراتی چەند زانیاریەک لەبارەی بۆردومانەکەی کۆیە لەلایەن ئێران بڵاودەکاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 345 جار بینراوە

ستاندەر
رۆژنامەی بەیانی ئیماراتی لە ھەواڵێکدا کە ئەمرۆ سێ شەممە بڵاویکردۆتەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە ئەو ساروخانەی کە بارەگاکانی (حدک) و (حدکا)ی لە کۆیە کردۆتە ئامانج لەناو خۆی عێراقەوە ھاوێژراون.
لە راپۆرتەکە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە گروپێکی لێکۆلینەوەی ئەمنی ئەمریکی بەدواداچونیان بۆ بۆردومانەکە کردووە رایانگەیاندوە ساروخەکان لە دوری ٢٠ بۆ ٤٠ کیلۆ مەتر ئاراستە کراون، لەبەشێکی تری راپۆرتەکە ھاتوە دەستنیشان کردنی شوێنەکان لە سنوری کەرکوک بوە بەڵام شوێنی ئاراستەکردنی ساروخەکان ھێشتا دیار نیە.

ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە بەگوێرەی ئاسەواری ھێرشەکە دەردەکەوێ ئەو جۆرە ساروخە زەمین بە زەمین نیە وەک ئێران ئاماژەی بۆ کردووە چونکە سروشتی زەمین بە زەمین قوڵای زۆر زیاتر بەجێ دەھێلێت لەدوای خۆیدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.